کەس بەقەدەر پارتی سوکایەتی بە پەرلەمانی کوردستان نەکردووە

رێبوار كریم وەلی

بۆکس میدیاــــــــ

 

پارتییەکان لە نەوەتەکان، دروشمێکیان هەبوو:”پێشڕەوی کورد پارتییە، پەرلەمانمان بۆ چییە!”

هەر بەڕاست، پارتی و پەرلەمان کوجا مەرحەبا؟ یان پارتی پەرلەمانی بۆ چییە؟

ئەگەر تەماشای مێژووی پەرلەمانی کوردستان بکەی، کەس بەقەدەر پارتی وەکو حزبێکی سابیقەدارسوکایەتیی بەو دامەزراوەیە نەکردووە.

لە 31ی ئاب خستییە ژێر پۆستاڵ و ئاڵای بە*عس.

لە 2015بە رێگریکردن لە سەرۆکی پەرلەمان، بۆ دوو ساڵ قوفڵی لە دەرگەی پەرلەمان و دوا بزماریشی لەتابوتی سیستەمی پەرلەمانی دا.

لە 2022ش بێ گوێدانە قانون، تەمەنی پەرلەمانی درێژ کردووە و ئەوەش وایکرد کە ساڵی دواتر، دادگایدەستوریی عێراق، پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشێنێتەوە.

ئینجا ئەگەر لە پارتی بپرسی بۆ واتان کرد؟ رێک جوابەکەی ئەوەیە: بۆ گەڕاندنەوەی شەرعییەت!

پەرلەمانێک کە پارتی تێیدا باڵادەست نەبێ، شەرعییەتی لە دەستداوە!!!

ئێستا پارتی، رێک وەکو سەردەمی 31ی ئاب، بە کڕین و گوشار لە لایەک و بە نمایشی حزبەمو*هەڕیجەکانی لە هەوڵی دەستەبەرکردنی 50+1 ی پەرلەمانە و گوایە پەرلەمان کارا دەکاتەوە! بەڵامراستییەکەی ئەوەیە کە بەم کارە، 49%ی حوکمڕانیش پێشکەشی یەکێتی دەکات و پاڵ بە یەکێتییەوەدەنێ کە دوو ئیدارەیی زیندوو بکاتەوە.

خۆ ئەگەر نەیتوانی 50+1 دەستبەر بکات، ئەو کاتە دەڵێ من هەموو هەوڵێکم دا، بەڵام یەکێتی رێگرە.