واشنتن پۆست: پاککردنەوەی گەروی هورمز لە مینە چیندراوەکان ٦ مانگی دەوێت
مەلەفی تایبەت
بۆکس میدیا ــــ
رۆژنامەی واشنتن پۆست راپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە کە زانیاری لە سێ سەرچاوەی وەزارەتی بەرگریئەمریکا وەرگرتوە و باس لە پاککردنەوەی گەرووی هورمز دەکات لە مینە چێندراوەکانی ئێران.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە " بەشێک لەو مینانە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای جی پی ئێس دانراون،ئەمەش وایکردووە دەستنیشانکردنیان قورستر بێت، هەندێکی دیکەشیان بە بەکارهێنانی بەلەمی بچووکدانراون"، بەڵام وتەبێژی پنتاگۆن بە ڕۆژنامەکەی راگەیاندوە "ئەو زانیارییانە دروست نین".
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە "ئەو ماوەیەی کە پێشبینی کراوە بۆ پاککردنەوەی گەرووەکە، کاریگەرییڕاستەوخۆی لەسەر نرخەکانی نەوت لە جیهاندا دەبێت".
پێشتر سوپای پاسداران لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا هۆشداری دابوو لە بوونی ناوچەیەکی مەترسیدار کەڕووبەرەکەی هەزار ٤٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە لە گەرووەکەدا و هەفتەی ڕابردوو، سەرۆکی ئەمریکا باسیلەوەکرد کە "تاران هەموو مینە دەریاییەکانی لادەبات"، بەڵام تا ئێستا ئێران ئەو زانیارییانەی پشتڕاستنەکردووەتەوە.