هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رزترین ئاستی تۆماركرد
ئابوری
بۆکس میدیاــــــــ
داتاكانی كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تیی "كێپله‌ر" بۆ شیكاریی كه‌رتی وزه ئاشكرایان كرد، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به عێراقیشه‌وه له مانگی (ئه‌یلول/9)دا بۆ 16.328 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا به‌رزبوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاستی هه‌نارده‌كردنه له دوای ده‌ستپێكردنی ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌كان له مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵه‌وه.
به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان كه ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكردونه‌ته‌وه، ئه‌م بوژانه‌وه‌یه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له دوای ئاساییبونه‌وه‌ی به‌شێك له هاتوچۆی كه‌شتییه‌كان به گه‌روی هورمزدا دێت، كه پێشبینیده‌كرێت له‌م مانگه‌دا قه‌باره‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له ڕێگه‌ی ئه‌و گه‌روه‌وه بگاته 9.719 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی سعودیه به‌شێك له هه‌نارده‌كانی له به‌نده‌ری یه‌نبوع له‌سه‌ر ده‌ریای سور گواسته‌وه بۆ كه‌نداو دوای ئه‌وه‌ی زیان به بۆریی نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵات-ڕۆژئاوا گه‌یشتبو.
هه‌رچه‌نده هه‌نارده‌ی نه‌وت له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (سعودیه، ئیمارات، عێراق، كوه‌یت، قه‌ته‌ر، عومان و ئێران) گه‌شه‌ی كردوه، به‌ڵام هێشتا به بڕی 3.2 ملیۆن به‌رمیلی ڕۆژانه كه‌متره به‌راورد به ئاستی مانگی (شوبات/2) كه ڕۆژانه 19.513 ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده ده‌كرا.
ئه‌م قه‌باره‌ی هه‌نارده‌یه جگه له گه‌روی هورمز، گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له كه‌شتییه‌كه‌وه بۆ كه‌شتییه‌كی دیكه له كه‌نداوی عومان، هه‌نارده‌ی به‌نده‌ره‌كانی فه‌جیره‌ی ئیمارات و سوڵتاننشینی عومان له ده‌ره‌وه‌ی هورمز، و هه‌نارده‌ی ده‌ریای سوریش له‌خۆده‌گرێت.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان، سعودیه وه‌ك گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كار له ناوچه‌كه‌دا، هه‌نارده‌ی ڕۆژانه‌ی له‌م مانگه‌دا به‌ره‌و 5.4 ملیۆن به‌رمیل به‌رزده‌بێته‌وه، له كاتێكدا له مانگی (ئاب/8)دا ته‌نیا 2.446 ملیۆن به‌رمیل بو.
باركردنی نه‌وت له به‌نده‌ری ڕه‌ئس ته‌نوره‌ی سعودیه له مانگی (ئه‌یلول/9)دا بۆ 3.25 ملیۆن به‌رمیلی ڕۆژانه هه‌ڵكشاوه به‌راورد به 929 هه‌زار به‌رمیل له مانگی (ئاب/8). داتاكان ده‌ریده‌خه‌ن كه ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردودا 19 كه‌شتیی گه‌وره‌ی نه‌وتهه‌ڵگر، كه هه‌ریه‌كه‌یان دو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی سعودیه‌ی تێدابوه، به سه‌لامه‌تی به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون.
كۆمپانیای كێپله‌ر له یاداشتێكی شیكاریی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند، "پشكی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌م مانگه‌دا به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له خوار 80%ی ئاستی پێش دروستبونی گرژی و پێكدادانه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌دایه، و هێڵه‌كانی هه‌نارده‌كردن به‌ره‌و سه‌قامگیریی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێن".