لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت لە دوای ئاگربەست زێڕ بەرز دەبێتەوە
ئابوری
بۆکس میدیا__
بەپێی ئەوەی ئاژانسی "ڕۆیتەرز" بڵاویكردوەتەوە، زێڕ لە مامەڵە دەستبەجێکاندا بە ڕێژەی 0.9% بەرزبوەوە بۆ 4755 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک (ئۆنسە)، دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە نزمترین ئاستیخۆی لە 13ی نیسانەوە تۆمارکردبو، هەروەها گرێبەستە دواخراوەکانی ئەمریکا بۆ زێڕ کە لە مانگیحوزەیراندا ڕادەست دەکرێن بە ڕێژەی 1.1% بەرزبونەوە و 4772 دۆلاریان تۆمارکرد.لە پێشهاتێکی سیاسیکاریگەر لەسەر بازاڕەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، درێژکردنەوەی ئاگربەستی لەگەڵ ئێران بۆکاتێکی نادیار ڕاگەیاند، بە مەبەستی ڕەخساندنی بوار بۆ گفتوگۆی ئاشتی زیاتر، ئەمەش چەند کاتژمێرێکپێش کۆتاییهاتنی ئاگربەستەکە بو، بێ ئەوەی هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی ڕون لە تاران یان تەلئەبیبەوەسەبارەت بە ڕەزامەندی لەسەر درێژکردنەوەکە هەبێت.شیکەرەوەکان وتیان "ئەم درێژکردنەوەیەیارمەتیدەر بو لە هێورکردنەوەی گرژییەکان، بەو پێیەی ئێدوارد مێر لە دامەزراوەی (ماریکس) ئاماژەیبەوە کرد کە بازاڕەکان باری جێگیری ڕێژەیییان بەخۆوە بینی بەهۆی دابەزینی ئەگەری پەرەسەندنیململانێکان، هۆشداریشی دا کە گەڕانەوەی شەڕ ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبونەوەی دۆلار و نەوت و سود، کەئەمەش بە ئاسایی فشار دەخاتە سەر نرخەکانی زێڕ.
سەبارەت بە کانزا بەنرخەکانی تر، دەستکەوتی بەکۆمەڵیان تۆمارکرد، بەو پێیەی زیو 1.5% بەرزبوەوە بۆ77.84 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، و پلاتین بە ڕێژەی 1.5% بۆ 2067 دۆلار، لە کاتێکدا پەلادیۆم 1.8% بەرزبوەوە بۆ 1560 دۆلار.
لە بازاڕەکانی وزەدا، نەوت دابەزی، لە کاتێکدا پشکەکان بەرزبونەوە و دۆلار دابەزی، ئەمەش پاڵپشتی لەجوڵەی کانزا بەنرخەکان کرد. نەوت بە فاکتەرێکی کاریگەر لەسەر هەڵاوسان دادەنرێت لە ڕێگەی تێچویگواستنەوە و بەرهەمهێنانەوە، لە کاتێکدا زێڕ بە شێوەیەکی ئاسایی کاریگەر دەبێت بە گۆڕانکارییەکانینرخەکانی سود.
لە لایەکی ترەوە، بانکی "ستاندارد تشارترد" ئاماژەی بەوە کرد کە "جوڵەکانی ئێستای زێڕ بەستراوەتەوەبە پێشهاتەکانی ئاگربەست و پێداویستییەکانی نەختینە لە بازاڕەکاندا"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "شەپۆلیبەرزبونەوەی ئەم دواییە ڕەنگە لەرزۆک بێت و لە کورتخایەندا توانای ڕاستکردنەوەی هەبێت، لەگەڵپێشبینی بەردەوامی بوژانەوە و تاقیکردنەوەی ئاستی پێوانەیی نوێ".
لە هەمان چوارچێوەدا، کێڤن وارش، کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا، وتیهیچ پابەندییەکی بە سەرۆک ترەمپ نەداوە سەبارەت بە کەمکردنەوەی سود، جەختیشی لە سەربەخۆییبڕیارەکانی بانکی ناوەندی کردەوە لە کۆشکی سپی.