داهاتی هەفتەی ڕابردوی سلێمانی و هەڵەبجە نزیكەی 10 ملیار دینارە

ئابوری

بۆکس میدیا ــــ 

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی نۆ ملیار و 958 ملیۆنو 290 هەزار دیناره بو، بەوەش بەراورد بە هەفتەی پێشو داهاتەكەی نۆ  ملیار و 674 ملیۆن بو،زیادیكردوە بەڕێژەی 2%.

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه‌، كە نۆ ملیار و 958 ملیۆن و 290 هەزاردیناره‌، به‌جۆرێك كه‌ 85% ی داهاته‌كه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌، 13% بەشێوەی چەك و 2% بەشێوەیمقاسەیە.

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه‌ پێكدێن له‌28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه‌ وچوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.