زەیدی: عێراق سەروەریی تەواوەتیی خۆی بەدەستهێنا و قۆناخێکی نوێ دەستیپێکرد

عێراق

بۆکس میدیاـــــــــ

سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی سەرجەم پایەکانی سەروەریی خۆی بەسەر خاک، ئاسمان و ئاوە ناوچەیییەکانیدا تەواو کردووە. ئاماژەی بەوەش کرد،عێراق چووەتە ناو قۆناخــێکی نوێ لە سەروەری کە دەوڵەت دەیپارێزێت و یاسا گەرەنتیی دەکات.

عەلی فالح زەیدی، لە گوتارێکدا لە کۆنفرانسی (رۆژیسەروەری) کە لە بەغدا بەڕێوەچوو رایگەیاند، عێراق بەهۆی قوربانییەکانی رۆڵەکانییەوە یەکێک لە گەورەترین جەنگەکانیمێژووی تێپەڕاندووە و "سەروەری گوزارشت لە بڕیاری گەل وجەختکردنەوەیە لەسەر دەوڵەت و شکۆی، وەک گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی کە هیچ جێگرەوەیەکی نییە."

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، عێراقییەکان لەتاقیکردنەوە سەختەکاندا سەرکەوتوو بوون و بڕیاری خۆیان بۆپاراستنی سیستم و دەوڵەت دووپات کردەوە. 
باسی لەوەش کرد، حکومەتەکەی رووبەڕووی گەندەڵی بووەتەوە کە تواناکانی وڵاتی دادەماڵی و بەهێزکردنی سەروەریی نیشتمانیی خستووەتە پێشینەی کارنامەی حکومەتەوە.

زەیدی ئاماژەی بەوە کرد، حکومەت کار دەکات بۆ رێکخستنی دۆسیەی  چەک بەپێی دەستوور و یاسا، تاوەکو گرووپە چەکدارەکان (فەسیلەکان) لە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتد اتێکەڵ بکرێن. ستایشی ئەو گرووپانەشی کرد کە پابەندیی خۆیان بەم پرۆسەیە راگەیاندووە و داوای لەوانی دیکەش کرد هەمان رێگە بگرنە بەر. 

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکراشی کرد، دەستیان کردووە بەبونیاتنانی سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی نیشتمانیی گشتگیر. 

لە رووی ئابووریشەوە، جەختی کردەوە کە چەسپاندنی سەروەری پێویستی بە ئابوورییەکی بەهێزە کە بتوانێت رووبەڕووی گۆڕانکارییە جیهانییەکان ببێتەوە، بۆیە حکومەت کار بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و پاراستنی سامانی نیشتمانی،بەتایبەت نەوت دەکات.

لە کۆتاییدا زەیدی گوتی، "عێراقییەکان بە ئیرادەی خۆیان بەئامانجەکانیان گەیشتن و هیوای خواست عێراق ببێتە نموونەیەک لە سەروەریی یاسا، دادپەروەری و یەکسانی بۆهەمووان."