ئەمریکا و ئێران، بڕیارى دورخستنەوەی بەشێك لە بنەماڵەى بارزانیان داوە
کوردستان
3188 جار خوێندراوهتهوه
بۆكس ھەواڵ ـ ھەولێر
بەپێی چەند بەڵگەنامەیەکى هەواڵگرى كە دزەی پێكراوە، هەریەک لە ئەمریکا و ئێران كە ڕۆلی سەرەكی لە عێراق و ھەرێم دەبینن، بەنهێنىڕێکەوتنیان کردووە بۆ لابردنی بەشێكی دیاری خێزانی بارزانى و بڕیارە بەشێوەیەکى سیستماتێکى لەماوەیەكی كۆرت دا ئەو خێزانەبەتەواوەتى دووربخەنەوە لە كایە سیاسیەكان.
ھاوكات، چەند زانیارییەکى هەواڵگرى، کە دزەیان کردووەتە ناو ناوەندێکى سیاسى لە پایتەختی دەوڵەتێك دا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئێران وئەمریکا هەردووکیان ئەوانەی سەركردایەتی پارتى دەكەن وەکو ڕێگر دەبینن لەزۆر پرسى سیاسى لەعێراق و بڕوایان وایە:"نزیکبوونەوەی ئەوان لەتورکیا و دكتاتوریەت و پێشێل كردنی ئازادیەكان و تەكڕەویان ئەجێنداى هەردوو وڵات لەعێراق تێکدەدات".
زانیارییە ھەواڵگریەكە ئەوەشی تێدا بووە، هەردوو وڵات ڕێکەوتوون بەشێوەى سیستماتیک کار بۆ لادانى خێزانى بارزانى بکەن لە دەسەڵاتىسیاسى لەهەرێمى کوردستان، ئەوەش دەستى پێکردووە و لە ماوەكانی داھاتوودا بە تەواوی بە كۆتا دێت.
ھەر لەو چوارچێوەیەدا ئەمریكیەكان لەبەرامبەر فشارەکانى ئێران بۆ سەر هەولێر ئامادەنین هیچ بۆ پارتى بکەن و ئیتر بە ھێڵی سوریخۆیان نازانن و گڵۆپی سەوزیشی بۆ ئێران ھەڵكردووە، تەنانەت چەکى بەرگرییان پێنەداون، چونکە بڕوایان وایە: پارتى بەشێکە لە ئەجێنداىتورکیا و ئوڕدۆگان و ھێزێكی بێ ستراتیژیەتی سیاسی و سەلیقەییە ، كە ئەمەش دژى ستراتیژى ئەمریکا و ئێران، بۆیە هەوڵدەدەنلەزۆربەى ڕووەکانەوە ئاوتیان بكەن، بەپێی قسەی چەند سەرچاوەیەكی متمانە پێكراوە.
لە لایەكی دیكەوە مەسعود بارزانى سەرۆكی پارتی، لە ئێستادا نیگەران بووە لەو دۆخەو بڕواى وایە:"ئەمریکا بەتەواوى سەرقاڵى ڕووخاندنىخێزانەكەیەتی لە ھەڕەمی دەسەڵاتدا، و ٢٥ كەس لە سەرانی پارتی بە مەسعودە تا چەند رۆژی داھاتوو دەدرێنە دادگا لە ئەمریكا، بۆیەبەنهێنى لەگەڵ نوێنەرى ڕووسەکان کۆبووەتەوە و داواى هاوکارى لێکردوون، بەڵام دیارنیە، هاوکاریی دەکرێت یان نا، ئەوانیش زۆرمتمانەیان بە ھەڵوسێتەكانی مەسعود نییە."
لە كاتێكدا، پارتى (مەسعود بارزانی) دەمکێکە خۆى یەکلایى کردووەتەوە بۆ ئەجێنداى ئیسرائیل و تورکیا لەناوچەکە، لە بەر ئەوەلایەنەكانی دیكەی بە ھاوپەیمانانیشەوە بەتەواوى نیگەران کردووە و هێرشە درۆنی و موشەكەكانی سەر ھەولێریش لە ماوەی ڕابردووش لەوچوارچێوەیەدابوون، و پێدەچێت بەردەوامی ھەبێت شۆێنەھەستیارەكانیش بگرێتەوە .