دواین زانیاری لەسەر درۆنەكانی سەر ماڵی مەسعود بارزانی
کوردستان
2828 جار خوێندراوهتهوه
بۆكس ھەواڵ:
لەبەدواداچوونە بەردەوامەكانی بۆكس ھەواڵ ـدا، سەرچاوەیەك لەناوچەی بارزان ئەوەی پشتڕاست كردەووە، ژمارەی ئەو درۆنانەیبەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە بەسەر ماڵی مەسعود بارزانی بوون لە گوندی دورێ ژمارەیان 11درۆن بووەو دوای جێھێشتنی سەرۆكی پارتیو خانەوادەكەی لە ناوچەكە درۆنەكان لە خواری گوندەكەوە لە چەند شوێنێكیان داوە كە تائێستا دیار نییە لە ماڵ دراوە یان ئەشكەوتی شوێنیچەك و ئەسڵیحە.
سەرچاوە باوەڕپێكراوەكەی بۆكس ھەواڵ باسی لەوەشكرد، پاسەوانەكانی مەسعود بارزانی بە ھەموو جۆرە چەكێك تەقەیان لە درۆنەكانكردووە، بەڵام ھیچ ئامانجێكیان نەپێكاوە.
ووتیشی، ئەوەی تائێستا باس دەكرێت لە ناوچەكە ژمارەیەك لە درۆنەكان خۆكوژی بوون و ژمارەیەكیشیان ئامانج پێكھێنەر بوون.
ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی 24كاتژمێر نەبوو كە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لەگەڵ خانەوادەكەی لە گوندەكە نیشتەجێ بوون ودرۆنەكان توانیویانە ھەر لە سەرەتای دەرچوونیانەوە لەو شوێنەی لێوەی ھاتوون شوێن پێیان ھەڵگرن.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكراكرد، لە سەرەتادا لە گوندی دورێ دۆخەكە زۆر ناسەقامگیر بوو، چونكە بە دوو كاتژمێر دوای جێھێشتنیمەسعود بارزانی و خانەوادەكەی ھێشتا چەند دانەیەك لە درۆنەكان بە ئاسمانی ناوچەكەووە بوون، بەڵام ئێستا دۆخەكە تا ڕادەیەك ھێوربووەتەوە، بەڵام ھێشتا دڵڕاوكێ لای دانیشتوانی گوندەكە ماوە.