ئەدھەم بارزانی: سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران پەیوەندییەكانی ئێران و پارتی دەباتە قۆناغێكی نوێوە
کوردستان
2652 جار خوێندراوهتهوه
بۆكس ھەواڵ ـ تایبەت
لەبارەی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی بۆ ئێران، ئەدھەم بارزانی سیاسەتمەداری كورد لە لێدوانێكیتایبەتدا بە بۆكس ھەواڵی ڕاگەیاند، بە سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆبوونەوەی لەگەڵگەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەستكەوتی باشی دەبێت و پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و پارتی دەباتە قۆناغێكی نوێوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێشتر ئاگاداری ئەوە بوون كە سەردانەكە بە شێوەیەكی نھێنی دەبێت، بەڵام دواتر سەردانەكە گۆڕاوە بۆ شێوەیەكیفەرمی و ھاوكات پارتی خۆی چەند جارێك ھەوڵی ڕێكخستنی سەردانی جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی داوە بۆ ئێران تاكوو لەم قەیرانەیتێكەوتووە پارتی دەربچێت."
ئەدھەم بارزانی ئەوەشی ئاشكراكرد، لەدوای روداوەكانی ھەولێر، ھێرشی میدیایی تۆندی پارتی بۆسەر ئێران دۆخی ئەو حزبەی لەگەڵئێران گەیاندبوو بە بنبەست. لە كۆتایدا بەچوونی نێچیرڤان بارزانی بڕوامان وایە نێوانیان بەرەو ھێور بوونەوە دەڕوات."