دابەشکردنی موچەی مانگی دوو كەوتە هەفتەی داهاتوو
کوردستان

بۆکس هەواڵ ـــ
بەپێی زانیارییە میدیایەکان، ئەمڕۆش كارەكانی لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی دووی ساڵی 2025، لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو نەبوو، بڕیاری خەرجكردنی موچە كەوتە هەفتەی داهاتوو."
هاوکات ماوەی 9 رۆژە وەفدی تەكنیكی هەرێمی كوردستان لەبەغدادن و لیستی موچەی مانگی شوباتیان پێیە بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی و بڕیار لەسەر خەرجكردنی موچە نەدراوەو ئەمڕۆ وەفدەكە دەگەرێنەوەو بڕیاری خەرجكردنی موچە كەوتە هەفتەی داهاتوو.ة
هەربەپێی زانیارییەکان، وەفدەکەی هەرێم بەدەستی بەتاڵ گەڕاوەتەوەو تائێستا خەرجکردنی موچەی مانگی دوو نادیارە، بەڵام سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق باسی لەوە کردووە بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەفتەی داهاتوو تەیف سامی موچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکات."
1857 جار خوێندراوهتهوه