پارتی وەک حیزب یش قبوڵ نیه

گۆران حەمەجان

پارتی ئەو هێزەیە کە ناتوانرێ لەهیچ چوارچێوەیەک کۆیبکەیتەوەو پێناسی بکەیت نە حیزبە نەڕێکخراوە نە بنەماڵەشە..

تەنها شتێک لەزهنێتی خۆتدا پەیوەستی بکەیت دەبێ بە قۆرخکارێتی ئەو ناچوارچێوەیە بڵێی خێزانی قۆرخکاری سیاسی و داسەپاوی خێزانی کە 76ساڵە نەک هەر بارن بەسەر میللەتەوەو بگرە باریشن بەسەر پارتی وەک حیزب و بنەماڵەیی بارزانیش وەک عەشیرەت.

گەواهی ڕاستیش ئەو قبوڵنەکردنەی چوارچێوەی بنەماڵەکەی خودی خۆیشیانە کە لەشێخ ئەدهەم بارزانیدا خۆی دەبینێتەوە ، کە پێیانوایە لەنێوو بنەماڵەو عەشرەتیشدا تەنها کوڕان و نەوەکانی ملامستەفای ڕەحمەتی دەبێ کوێخاو دەمڕاست و مەرجەع بن، لەکاتێکدا یەکەمین شۆڕشی بارزانیەکان لەسەردەمی عبدلسلام بارزانی ودواتریش مەرحوم شێخ ئەحمەدی بارزان

هەقیقەتی ڕاستگۆیی تێکۆشانی میللەتی کوردن کە ئەوانیش دیارە گەر بەبنەچەیی بکرێت شێخ ئەدهەم بارزانی ڕەوایەتی ئەو شەرەفەی پێدەبەخشرێ...

ئێستاش لەپاش ئەو هەموو خیانەت و ئاش و نادادی و تیرۆرو ستەم و نادادیەیی کە خێزانی ملامستەفای ڕەحمەتی  دژو دەرهەق بەمیللەت و خاکی کوردیان کردوە ، کارگەشتۆتە دەستبردن بۆ هاوخوێنەکانی خۆشیان بەدەر لەچوارچێوەی خێزانی خۆیان و لەتازەترین نەنگیشیاندا پیرۆزی یاساو دادگاش لەژێر پێدەخەن و وەک هەمیشە هەموو پیرۆزییەکان دەخەنە خزمەت بەرژەوەندییە کەسی و خێزانیەکانی خۆیانەوەو  فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسایەتیەکی وەک شێخ ئەدهەم بارزانی دەردەکەن و دەیانەوێ لەڕێی ناوزڕاندنی سیاسی دادگاکانیش بۆ تەسفیە حسابی خۆیان بەکاربێنن.