هەڵبژاردن یەکێکە لە ڕێگاکانی دیموکراسی بۆ گۆڕینی دەسەڵات یان داواکاری بۆ ئیشکردنی گۆڕانکارییەکان لە سیستەمی حکومڕانیدا، بە ڕێگای گەڕانەوەی دەسەڵات و توانای بەڕێوەبردنی نوێ کە دەسپێردرێتە کەسانی شیاو و تەکنۆکرات یاخود حیزبە سیاسەکان بە پشتیوانی ڕای گشتی خەڵک، چونکە هەڵبژاردن ئالیەتێکە بۆ گۆڕینی دەسەلات بەشێوەی دیموکراسی لە یاسای حکومڕانی هەرولاتێک کە باوەڕی بە هەڵبژاردن و دەستاودەست کردنی دەسەلات هەبێت.
بەرزترین تایبەتمەندییەکانی هەڵبژاردن بۆ گۆڕینی دەسەڵات بریتیەلە ڕێگایەکی ئاشکرا بۆ هەڵبژاردنی حکومڕانیەکی تەندروست بە شێوەیەکی فەرمی و بە پێی یاسا بەڕێوە دەچێت بۆ هەموو ئەو هاوڵاتیانەی کە مافی دەنگدانیان هەیەو گوزارشت لە ڕاو بووچوونی خۆیان دەکەن بەشێوەی شەفاف و ئازادانە.
بەڵام لەهەرێمی کوردستان بەدرێژایی 33ساڵی حکومڕانی لە یەکەم هەڵبژاردنەوە تا دواین هەڵبژاردن کە لە 20ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئەنجامدرا حیزبی دەسەڵات هەرخۆی ڕێکارە یاساییەکان بە مەیلی خۆی چۆنی بوێت ڕێکیان دەخات و هەڵیان دەسوڕێنێت لەکۆتاییدا بەسودی خۆی تەواو دەکات و هوتافی دیموکراسی و ئازادی بیروڕاش بەخەڵک دەفرۆشێتەوە، هەروەها ئەگەر کاندیدێکی سەربەخۆ یا ئۆپۆزسیۆن یاخود لیستێکی نوێ بێتە ئاراوەو بزانێ گۆڕانکاری لەو هەڵبژاردنەدا دروست دەکات و کاریگەری لەسەر دەنگەکانی ئەو دەبێت، بەهەموو شێوەیەک لەڕێی هێزو ئەو دادگایانەی کە خۆی سەرپەرشتیان دەکات و یاسای بۆ داڕشتوون دژایەتیان دەکات بە دروست کردنی مەلەفی بێبنەما وەبەخەرج کردنی ملیۆنان دۆلار لە مەیدانی هەڵبژاردن دوریان دەخاتەوە.
بۆ نموونە شێخ ئەدهەم بارزانی کە ئامۆزایی مەسعود بارزانی یە بەهۆی هەڵوێستە نیشتیمانپەروەریەکانیەوە دژی لەشکرکێشی تورکیا بۆ ناوخاکی هەرێمی کوردستان و دژی ئەو ناعەدالەتی و گەندەلیەی کە لە سیستەمی حکومڕانی وڵاتدا هەبوو دژیان وەستایەوە بەڵام لە لایەن پارتی و سەرانی ئەو حیزبەوە دژایەتیان کردو لە زێدی خۆی ئاوارەیان کردو نەیانهێشت بگەڕێتەوە ئەویش پەنای بۆ وڵاتی ئێران برد و لە نێوان ئێران و سلێمانی گیرسایەوە، لەم سەروبەندەی هەڵبژاردنەدا بەڕێزیان ویستی لە ڕێگای دیموکراسیەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکات و لە ڕێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە بچێتە پەڕلەمان و لەوێ سیستەمێکی نوێی ئیدارەدانی وڵات بەهاوکاری هەموو لایەک بەپێی یاسا دابڕێژنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش خۆی کاندید کرد، بەڵام بەم کارەی ترسێکی زۆری خستە دڵی پارتی و خودی مسعود بارزانی چونکە دەیانزانی بەخۆکاندیدکردنی شێخ ئەدهەم بارزانی دەنگێکی زۆر لە زۆنی زەرد دەبات بە ھەولێر و دھوك و سۆران و بەتایبەتی لە دەڤەری بارزان، چونکە خودی بەڕێزیان نەوەی شێخ ئەحمەدی بارزانیەو کاریگەریەکی زۆری لەسەر خەلکی دەڤەرەکە هەیە، بۆیە بەهەموو شێوەیەک کەوتنە دژایەتی کردنی و دروست کردنی مەلەفی ساختەو بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی وڵات تا دواجار لە ڕێی دادگاو بەخەرج کردنی ملیۆنان دۆلار قەناعەتیان بە کۆمیسیۆنی بالای هەلبژاردنەکانی عێراق هێنا کە شێخ ئەدهەم لە بازنەی هەڵبژاردن دووربخرێتەوە و دووریشیان خستەوە.
چونکە یەکەمجاربوو پارتی بچێتە هەڵبژاردنێکەوە کە کۆمیسیۆن لەژێر دەسەلاتی خۆی نەبێت و خۆی پێشوەختە توانای دیزاین کردنی نەبێت، بەڵام سێ ڕۆژ پێش دەنگدانی تایبەت کە ( نێچیرڤان بارزانی و وەیسی مەسعود بارزانی ) سەردانی تورکیایان کرد و پەنایان بۆ ئەردۆغان برد لەوێ لەلایەن میتی تورکیاو بە ئاگاداری ئێران هاوکێشەکان بە ئاراستەی پارتی و بە سودی پارتی یەکلابووەوە.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەک دیزاین کرا کە یەکێتیش لێی سودمەند بێت و نەوەی نوێش وەکو ئۆپۆزسیۆنێکی ساختە لەژێر ڕکێفی هەردوو لا بمێنێتەوە, هەرچەندە حیزب و لیستە نوێیەکانی تریش وەکو( بەرەی گەل و ڕەوتی هەڵوێست و کۆمەلی دادگەری و گۆڕان و سۆسیالێست ) بەهەرهەموویانەوە 11کورسیان بۆدانا وەکو سوکایەتیەک بەدەنگدەرو لایەنگرانیان کەتەنها ناویان بمێنێ و هیچ ڕۆڵ وکاریگەریان نەبێت تاڕادەی بێ ئومێدکردن و کپ کردنی دەنگ و پێگەیان لە شەقامی سیاسیداو ..هتد .
ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە بیلێین پارتی و مەسعود بارزانی سەرەتا خۆشیان نەیاندەزانی هەڵبژاردن بەم ئەنجامە دەگات و بەمجۆرە دیزاین دەکرێت کە هەموو هاوکێشەکان پێچەوانە دەبنەوە بە سودی پارتی، دەنا ئەوکات بەهەرنرخێک بوایە خودی (شێخ ئەدهەم و لیستەکەی لە بازنەی هەڵبژاردن دا دەهێشتەوەو بەهەرجۆرێک بووایە بەشداریان پێ دەکرد چونکە بەهۆی دەسکاری و دیزاین کردنی پێش وەختە نەیدەهێشت لە یەک کورسی زیاتر بهێنێت تەنانەت نەیدەهێشت ئەو کورسیەش بۆخودی شێخ ئەدهەم بێت، ئەوکات مەسعود بارزانی بەخەڵکی دەڤەری بارزان و خزم و بنەمالەی خۆی و گەلی كوردستانی دەوت خۆ بینیتان پێگەو کەسایەتی سیاسی شێخ ئەدهەم کە خەڵک کورسیەکیان پێ ڕەوانەبینی بچێ لەناو پەڕلەمان لەسەری دابنیشێ.
بۆیە پیلانەکەی پارتی بەشکست لەسەرخۆی و بەسەرکەوتنی شێخ ئەدهەم بارزانی تەواوبوو.
کۆمار عەلی