سەرەتا
هەواڵ
کوردستان
عێراق
جیهان
ئابوری
ڕاپۆرت
چاوپێکەوتن
مەلەفی تایبەت
بیروڕا
قەڵەمی ڕۆژ
هەمەڕەنگ
تەندروستی
ڤیدیۆ
لە میدیاکانەوە
وەرزش
ترسی بارزانی لەنێوان وەهم و حەقیقتدا
ئیبراهیم عباس
رۆژی دووشەممە 25 کانوونی یەکەم لەبارزان، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ریش سپی، پیاو ماقووڵ و نوێنەری عەشیرەتەکانی دەڤەری بارزان کۆدەکاتەوە، بەو مەبەستەی لەهەلومەرجی ئێستای کوردستان، ئەو کەسانە ئاگادار بکاتەوە، کە پارێزەری خۆی و بنەماڵەکەیان دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناو کۆبوونەوەکە، بارزانی لەو 80 خولەکەی قسەی بۆ پیاوانی عەشیرەتانی بارزان کردووە، بەوەهم و ترسێکی زۆرەوە، باسی هەلومەرجی سیاسی کردووە، کە گرینگترینیان ئەمانەن:
یەکەم: وتویەتی چەند جوڵەیەک لەدەڤەری بارزانی بەدیددەکەم، کە قابلی قبووڵ نییە و لەکەس قبوڵ ناکرێت، لە نزیکەکانی خۆشم، تەنانەت لە نێچیرڤان و مەسروریش قبووڵ ناکەم. وتوشیەتی ئێمە پەیرەوکاری رێبازی نەقشبەندین، خۆشم نوێنەرایەتی و میراتگری ئەو رێبازەم. نابێت دوای کەسی تر بکەوین.
دووەم: لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان وتویەتی ئەوەی لەناوچە جێی ناکۆکەکان کراوە، هەموو ساختەکاری و تەزویر بووە، دەستی دەرەکیشی تێدا بووە. بە پێداگریەوە وتویەتی باوەڕ ناکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، چونکە ئەگەر بکرێت، وەکو ناوچە جێێ ناکۆکەکان دەبێت.
سێییەم: بەو گوتەیەبێت کە بارزانی بۆ بارزانیەکانی باس کردووە، گوایە دەڤەری بارزان رووبەڕووی شەڕێکی قورس دەبێتەوە، وتویەتی پێشبینی ئەو شەڕە دەکەم لەم سنورە، کە هەموو کوردستان دەگرێتەوە. بەڵام ئەوەی روونەکردۆتەوە شەڕە لەنێوان کێی و کێ دەبێت!
چوارەم: بە بارزانییەکانی وتووە ئێمە بەتەنهاین، هەموو حزبەکانی تر دوژنی ئێمەن، کە ئەم جۆرە لەبەگژداکردنی هەمووان، مەسعود بارزانی لەسەری دەژیەت، ئەم وەهمانە کە بارزانی بەهەقیقەت بەگوێ بارزانیەکانی دەدات، بۆ ئەوەی خەڵکەکە بۆ شەڕی ئەوانی تر ئامادەبکات، شەڕێک کە بارزانییەکان لەپێناو هیچدا دەکرێنە قوربانی.
پێنجەم: لەباسی بەغدادا وتویەتی محەمەد شیاع سودانی، هیچی لەدەست نیەو هیچ پێی ناکرێت، وتویەتی کارتۆنێکە لەدەست لایەنە شیعەکان، هەر رێکەوتنێک لەگەڵ سودانی بکرێت، هیچ سودی نابێت.
شەشەم: لە باسی پە....ک....ەک،،،،دا بارزانی ئەوەی بەخەڵکەکە وتووە، کە گوایە پ....ەکەک...ە خەریکە تەواو دەبێت و زۆر لاواز بوون!.
بارزانی کە ماوەیەکە لەترسی دزە پێکردنی زانیارییەکان، ئەو زانیاریانە چوار ساڵ دەبێت، بە دزە پێکردنیان ئەوو بنەماڵەی مەلا مستەفای هەراسان کردووە، رێگا نادەت کەس مۆبایل بباتە هەر کۆبوونەوەیەک، لەمەشدا هەروایان کردووە. کارێک کە بویتە وەهمێکی گەورە لەناو دڵی بارزانیدا، بەڵام چونکە دڵی خەڵکی خۆیان و هەموو ئەوانەشی لەگەڵ نەماوە کە فیداکاری ئەوان بوویتە هۆکاری مانەوەی بنەماڵەو پارتی، لێوەرگرتنی مۆبایل، تەنانەت سەعاتە ئەلکترۆنییەکان دادیان نادات و هەرچی ئەوان دەیانەوێت بەنهێنی لەناو ماڵ و خەڵکی خۆیان بکرێت، وەهم بن یان راستی، بەهەقیقەت دەگەن بەهەموو خەڵکی کوردستان.
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
پزیشكیان سهرۆككۆماری نوێی ئێران كێیە؟
لە بەدواداچوونێكدا جیاوازی نێوان ھەژماری من و بانکەکانی الرفیدەین و الرشید ئاشکرا دەكرێت
مەلەفی تایبەت
نیویۆرك تایمز: هێرشهكان زیادیان كردوهو 70 سهربازی ئهمریكا له عێراق و سوریا برینداربوون
قەڵەمی ڕۆژ
قۆناغی گوزەر لە بارزانی
رێبوار كریم وەلی
بانگی ئازادی لە بەردەم دادگاکانی هەولێرو دادگای شۆڕشدا
ئەمیر مام والی
ویستی گەل لە شوێنێک و کەینوبەینی ئێوە لە شوێنێکی تر
ستران عەبدوڵا
بارزان دێیە، نەک عەشیرەت
ئەدهەم بارزانی
ئیبراهیم عباس