سەرەتا
هەواڵ
کوردستان
عێراق
جیهان
ئابوری
ڕاپۆرت
چاوپێکەوتن
مەلەفی تایبەت
بیروڕا
قەڵەمی ڕۆژ
هەمەڕەنگ
تەندروستی
ڤیدیۆ
لە میدیاکانەوە
وەرزش
لەعیراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان... هەڵبژاردن وەک هێزی نەرم !
بەختیار شاوەیش
سیمای دیار و ناسەرەوەی ئەم هەڵبژاردنەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کە دووشەممەی رابردوو ئەنجامدرا، لەرستەیەکی پوخت و پرمانادا بریتیە لە گۆڕانکاری لەرێگەی خزمەتگوزاری.
بۆ شەن و کەوکردنی ئەم راستەیە بەرجەستەکراوە، پێویستە هێما بەوە بکەین کە لەساڵانی رابردوودا رێگای زۆر و میکانیزمی جۆراو جۆر لەلایەن پێکهاتەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاینی تاقیدەکرانەوە بۆ ئەوەی گۆرانکاری لە سێکتەرە جیاوازەکان و لە شێوازی حوکم و لە دیدگای دەسەڵاتداری بێتەوە ئاراوە.
هەر لە مانگرتنی گروپ وتوێژە جیاوازەکان بۆ بایکۆتی ناو خەیمەکان و لەمیشەوە بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی مەیدانی تەحریر و سەرهەڵدانی تشرینیەکان. دواتر بۆ سوتاندنی بارەگای حیزبە دەسەڵاتدارەکان و کوژرانی هەزاران هاوڵاتی و بریندار بوون و کەمئەندامبوونی سەدان هەزاری تر. هەموو ئەمانە کارتی تاقیکراوەی کۆی ئەو داواکاری و هاوارە کۆمەڵایەتیانە بوون کەداوای گۆرانکاری ریشەییان دەکرد لەسیستەمی سیاسی و چۆنیەتی حوکمرانی، کە سەرەنجام لەسەر ئەرزی واقع هیچیان لێ شین نەبوو.
حاڵی حازر ئەوەی لەدەرهاویشتەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەستی پێدەکرێت، دەرکەوتنی ئاماژەیەکی گەشبینکەرە بۆ داهاتووی گۆرانکاری ، بەوەی کەهاوڵاتیان لەرێگەی دەنگدان و بەهێزی نەرم دەیانەوێ خواستی گۆرانکاری تاقیبکەنەوە. لەم هەڵبژاردنە و ئەنجامەکانی لەهەندێک پارێزگا ئەومان پێدەڵێ ئیتر سەردەمی هاش و هوشی تائیفی و وتاری بێتامی بێ کردار بەسەرچوە و ئەوانەی پەنا بۆ ئەم مۆدیلە لەرازیکردنی خەڵک دەبەن ، هەرچەند خاوەنی هێزی میلشیا، پارەی دزراو و دەسەڵاتی زەوتکراویش بن ، سەرەنجام ناتوانن سەرکەون بەسەر ئەو هێزو کاندیدانەی کەلەسەر ئەرزی واقعی خزمەتی هاوڵاتیان و خزمەتگوزاریان بە ناوچەکانی خۆایان کردوەتە پراکتیک. هەر بۆیە بەمەبەستی روونکردنەوەی زیاتر لێرە چەند نمونەیەک پێویستە ئاماژە پێ بکەین:
١- لەپارێزگای بەسرە ، لیستەکەی ئەسعەد عەیدانی پارێزگار ، کە لەدەرەوەی میلیشیا و هێزە تەقلیدیە دەسەڵاتدارەکان بەشداری کرد، پێشتریش خزمەتگوزاری بەکردار ئەنجامدابوو. هەر بۆیە خودی خۆی بەبەدەستهێنانی زیاتر لە ١٥٦ هەزار دەنگ بوە کاندیدی یەکەمی سەرئاستی عیراق و لیستەکەی (تصمیم) بەبێ هاوپەیمانێتی دەتوانێ بەتەنها پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن دیاری بکات.
٢- ئەنبار
ئەوەی لەپارێزگای ئەنبار روویدا، رەنگە تەواو دەرخەری راستی زاڵبوونی پرۆژەی خزمەتگوزاریە بەسەر نەزعەی تائیفی، چونکە لیستی تەقەدومی محمد حلبوسی توانی سەرکەوتنی یەکلاکەرەوە بەدەستبهێنێت و زۆرینەی کورسیەکانی ئەنجومەنی داهاتووی پارێزگاکە بباتەوە ئەمە لەکاتێکدا کە حلبوسی لەگەرمەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان لەسەرۆکایەتی پەرلەمان دوورخرایەوە، بەڵام ئەم رووداوە کاری لەسەر رای دەنگدەران نەکرد و ئەو پاشخانە خزمەتگوزاریەی کە حلبوسی هەیبوو بەوەی کەپارێزگاری شارەکەبوو لەساڵی ٢٠١٧ وە نمونەیەکی جوانی لەخزمەتی هاوڵاتیان پێشکەشکردبوو بوە فریاد رەسی لەکاتێکی هەستیار و دژواردا.
٣- موسڵ و کەرکوک
سەرباری ئەوەی کەئەم دوو پارێزگایە ناوچەی کێشەلەسەرن و ململانێی نەتەوەیی رەگێکی قوڵی مێژووی هەیە لەنێوان پێکهاتەی کورد و عەرەب و تورکمان لەهەردوو پارێزگاکە، وە فاکتەری نەتەوەیی پاڵنەری سەرەکی بوو بۆ بەشداری بەرفراوانی هاوڵاتیان بەتایبەتی لەکەرکوک ، بەڵام دواجار لەم دوو پارێزگایەیش ئەو لیست و کاندیدانەی کەبەفعلی خزمەتگوزاریان کردبوە ستراتیژ و جێبەجێیان کرد توانیان سەربکەون، بەوەی کە لەموسڵ لیستەکەی نەجم جبوری پارێزگار کەدوای شەری داعش بەردەوام لەناو خەڵک بوو ، توانی ببێتە یەکەمی سەرئاستی پارێزگاکە و لەکەرکوکیش ئەو کاندیدەی کەیەکەمی سەرئاستی پارێزگاکەیە، کاندیدێک بوو کە هەڵقوڵاوی خزمەتکردنی هاوڵاتیان بوو بەکردار نەک بەدروشم و گووتار.
لەم سۆنگەوە: دوای هەڵاوێردکرنی ئەو فاکتانەی سەرەوە ، پاڵپشت بەئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دوور لەتەزویر ، پێدەچێ ئێمە لەبەردەم قۆناغێکی نوێی جیهانبینی هاوڵاتی و لەبەردەم تاقیکردنەوەی میکانیزمێکی نوێی گۆرانکاری دابین کەئەویش گۆرانکاریە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەهۆی هەڵبژاردن ( بەهێزی نەرم )دوور لەدەستگرتن بەرەگەزەکانی توندوتیژی. هەروەک لەرەهەندێکی دیکەوە دەبێتە هۆی گەرانەوەی ئومێد بۆ ناو تیروانینی هاوڵاتیان دەرهەق بە پرۆسەی سیاسی.
لەپەیوەندیدا بەکوردستانەوە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەنزیکترین ساتەکانیەتی، لەنێوان پرۆسەی سیاسی هەرێم و ئومێدی هاوڵاتیان پەیوەندیەکی لاواز بوونی هەیە. لاوازی ئەدای دام و دەزگا خزمەتگوزاریەکان ، بێ بەڵێنی حیزبە سیاسیەکانی هەرێم بەرامبەر بە خەڵک، جێبەجێنەکردنی زۆرینەی بەڵێنەکانی هەڵبژاردنی رابردوو، بەهەڵپەسێرراوی مانەوەی کێشەکانی هەرێم و بەغداد، هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان ...هتد زادە و زەمینەی ئەو نائومێدیە کوشندەیەن کە هاوڵاتیانی هەرێم هەیانە دەرهەق بە گۆرانکاری لەرێگەی هەڵبژاردنەوە. بەڵام یەکێک لەئەگەرەکانی تێپەراندنی ئەم دۆخە ، پێدەچێ پەنابردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێت بەهێزی نەرم بەئامانجی هاتنە کایەی گۆرانکاری لەرێگەی خزمەتگوزاریەوە ، بەتایبەتی کە بریارە ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە بکرێت وە دادگای فیدراڵ رەقیبی پێشێلکاری و نادادیەکانی پرۆسەکە بێت( لەکاتی ئەنجامدانیدا) .
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
پزیشكیان سهرۆككۆماری نوێی ئێران كێیە؟
لە بەدواداچوونێكدا جیاوازی نێوان ھەژماری من و بانکەکانی الرفیدەین و الرشید ئاشکرا دەكرێت
مەلەفی تایبەت
نیویۆرك تایمز: هێرشهكان زیادیان كردوهو 70 سهربازی ئهمریكا له عێراق و سوریا برینداربوون
قەڵەمی ڕۆژ
قۆناغی گوزەر لە بارزانی
رێبوار كریم وەلی
بانگی ئازادی لە بەردەم دادگاکانی هەولێرو دادگای شۆڕشدا
ئەمیر مام والی
ویستی گەل لە شوێنێک و کەینوبەینی ئێوە لە شوێنێکی تر
ستران عەبدوڵا
بارزان دێیە، نەک عەشیرەت
ئەدهەم بارزانی
بەختیار شاوەیش