دانیشە کاک مەسرور

رێبوار كریم وەلی

لە دوایین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ میدیایەکی ئەمریکیدا(کە پێدەچێ بەپارە کرابێت)، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر دیسان بەناوی خۆی وحزبەکەیەوە قوڕێکی دیکە بۆ ئەم میللەتە دەگرێتەوە.

سیاسەت و گوتاری نابەرپرسانەی رابردووی دوبارە دەکاتەوە؛ ئێران و دەستوپێوەندەکانی وەک (تیرۆریست) وێنا دەکات و تەنانەت بەداعشو خراپتر لە داعش یشیان دەشوپهێنێ! ئینجا دەکەوێتە ناو فانتازیای هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا و، داوای چەک و تەقەمەنی بۆ خۆیحزبەکەی دەکات.

جارێ پێش هەموو شتێک، ناساندنی ئێران بەم زمانە دور لە دیپلۆماسیەتە باجی خۆی هەیە و باجەکەشی خەڵکی بێگوناه دەیدات. لەجیاتیدەرس وەرگرتن لە رابردوو، جەنابی دیسان بە زۆری زۆرداری دەیەوێ وا پێشان بدات کە ئەمریکا دەبێ وەکو هاوپەیمان سەیریان بکات!

پرسیاری بنچینەیی ئەوەیە کە بۆ دەبێ ئەمریکا وەکو هاوپەیمان سەیری ئێوە بکات؟

یەکەم: ئێوە ئامادە نەبوون شەڕی داعش بکەن، جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هاتە هەولێر و لێتان پاڕایەوە کە دەبێ لەشەڕی داعشبەشدار بن، ئێوە گوتتان ئەوە شەڕی ئێمە نییە! تا داعش رووی بەرەو هەولێر سوڕاندەوە، ئەوجا دەستپاچە و پەرێشان هاناتان بۆ ئەمریکابرد، کەواتا شەڕی داعش بە چاوی ئەمریکادا مەدەنەوە!

دووەم: لە مەسەلەی رێفراندۆمدا، حیسابێکی پوشێکتان بۆ ئەمریکا نەکرد!

سێیەم: ئەمریکا مانگانە تۆنێک پارەتان دەداتێ بۆ ئەوەی پێشمەرگە یەک بخەنەوە، نەک هەر یەکتان نەخۆستۆتەوە، بگرە ئێستا لەو ناوچەموحەڕمانەی کە هی خۆتانە و وەک کانتۆنی لێهاتووە، میلیشیای جیاجیا دروست دەکەن!

چوارەم: بۆ چەک و تەقەمەنیش دیسان رەنگبێ ئەمریکا هەقی خۆی بێ بپرسێ کە ئەوانەی لە رابردوودا وەرتان گرتووە چیتان لێکردووە؟

پێنجەم: کاتێک ئەمریکا داوای ئازادکردنی رۆژنامەنووسانتان لێدەکات و ئێوەش نەک داواکەی رەت دەکەنەوە، بگرە چاویان لێ سوردەکەنەوە و پێیان دەڵێن دەست لەکاروباری ناوخۆمان وەرمەدە! رەنگبێ ئەمریکاش مەسەلەی پەلامارەکانی سەر ئێوە وەک مەسەلەیەکیناوخۆیی خۆتان لەقەڵەم بدات!

لە شەوی هێرشەکەی هەولێر دەبوایە زۆر بەڕوونی لە گوتەبێژەکەی پێنتاگۆن تێگەیشتبان کە کاتێ لە بارەی هەولێرەوە پرسیاری لێکرا، گوتیئەمریکییەکان سەلامەتن و هیچ کێشەیەک نییە!*

بە کورتی، رەنگبێ نیگەرانییەکانی تورکیا لە نفوزی ئێران لە ناوچەکەدا و، تۆڵەستاندنەوە سنوردارەکانی ئەمریکا، وایکردبێ کە دیسانسەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر بەم ئاوازە کۆنەی جاران بخوێنێ، بەڵام لە راستیدا، هیچ لە ئەسڵی مەسەلەکە نەگۆڕاوە. ئەمریکا قەت ناتوانێ بەچاوی هاوپەیمان لە کەسانێک بڕوانێ کە ئەم سابیقانەی رابردووی لەگەڵیاندا هەبێ.