پەیامی دوێنێ ئێوارەی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، روون و ئاشکرا بەیانکردنی ئەوە بوو کە لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا، لیستی دەبێ. جا لیستەکەی لە چ چوارچێوەیەکدا دەبێ؟مەعلوم نییە تا ئەو کاتەی لەهەڵبژاردن نزیک دەبینەوە.
سەنگ و قورسایی لیستەکەی لاهور شێخ جەنگی هەرچەندە لیستێکی سەرتاسەری و بەرەیەکی فراوانیش بێت، دیسان هەر زۆنی سەوزدەبێ. بۆیە لە داهاتوودا بەدەر دەکەوێ کە حزبی جووتبرا، تا چ ئەندازەیەک لەو روەوە پشوو درێژ دەبن و پەنا بۆ رێکاری دیکە نابەن. بەڵامئەوەی دەبێ بگوترێ ئەوەیە کە سەرباری هەموو هەڕەشە و گوڕەشەکانی رابردوویان، هێشتا جیکڵدانەیان لە هی پارتی گەورەترە.
لاهور شێخ جەنگی لە یەکێتی دەرکرا چونکە گوایە(کە تا ئێستاش بەهیچ شێوەیەک پێیان ئیسپات نەکرا) ئامۆزاکەی واتا بافڵی ژەهرخواردووکردووە. بافڵ بەوەندە دڵی داکەوت؛ هەندێک هاتوهاواری کرد و کۆتایی هات. ئێستاش لاهور شێخ جەنگی بێمنەتانە لە ناوجەرگەیدەستەڵاتی ئەوانەوە ئیعلانی بەرەی ئینتیخاباتی دەکات. ئەوە هەم جورئەتی لاهورە و هەم تەساموحی بافڵیشە.
ئەی ئامۆزاکانی ناو پارتی؟
ئەدهەم بارزانی و مەسعود بارزانیش بەقەدەر لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی ئامۆزای یەکترین. ئەگەرچی ئەدهەم بارزانی هاوسەرۆکیپارتی یان جێگری سەرۆکی پارتی نەبوو، بەڵام تا پێش هاتنەوە بۆ ناو پارتی لە قۆناغی جیاجیادا فردیاڕەسی مانەوەی پارتی بووە. ئەدهەمبارزانی بە تۆمەتی (بڵاوکردنەوەی ژەهر) کە لەناو پارتیدا بەوانە دەگوترێ کە قسەی هەق دەکەن، شاربەدەر کراوە.
رەنگبێ ئەدهەم بارزانیش لە دوڕیانی راگەیاندنی لیستێکی هەڵبژاردندا بێت. بەوەش و بە حوکمی پێگەی عەقیدەتی و سیاسیی لەناو پارتیو بارزانییەکاندا، رەنگبێ هەزمکردنی بۆ پارتی و بەشێک لە بارزانییەکان ئاسان نەبێ. بۆیەش چاوەڕێ ناکرێ جیکڵدانەی ئەوان بەقەدەرئێستای کوڕانی تاڵەبانی گەورە بێت.
ئەمەش دەبێتە دووەم جیابوونەوەی سیاسیی لە پارتی لە ماوەی نزیک بە 40ساڵی رابردوو کە یەکەمینیشی هەر لەسەر دەستی خۆی و مامیبوو کاتێک حزبوڵلای شۆڕشگێڕی کوردیان دامەزرا.
جیابوونەوەی تاڵەبانییەک لە حزبێکی لامەرکەزیی وەکو یەکێتی بە شتێکی ئاسایی سەیر دەکرێ(وەک چۆن بەرگەی جیابوونەوەی گۆڕانیگرت)، بەڵام جیابوونەوەی بارزانییەک لەو مەنزومە خانەوادەییەی کە هەمیشە وەک قەڵایەکی پۆڵایین وێنا دەکرێ، زەڕبەیەکی گەورەیە لەئیعتیبار و رێخۆشکەرە بۆ شتی دیکەش.
رێبوار كریم وەلی