سەرەتا
هەواڵ
کوردستان
عێراق
جیهان
ئابوری
ڕاپۆرت
چاوپێکەوتن
مەلەفی تایبەت
بیروڕا
قەڵەمی ڕۆژ
هەمەڕەنگ
تەندروستی
ڤیدیۆ
لە میدیاکانەوە
وەرزش
دیاردەی خراپ بەکارهێنانی پێگە و دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی کەسیی لە هەرێمی کوردستان
نەجیبە مەحمود
خراپبەکارهێنانی پێگە و دەسەڵات لەلایەن کەساێێک کە بەهۆی بارودۆخێکی تایبەتەوە دەرفەتێکیان بۆ ڕەخساوە بەهۆی مەحسوبیەوت و نزیکایەتییان لە بەرپرسان و وەرگرتنی پۆست و دەسەڵات بۆتە دیاردەیەکی ناشرین و ناتەندروست.
قۆسنتەوەی ئەو دەرفەتانەش لەلایەن هەندێک کەسی هەڵپەرست و بەرژەوەندیخواز کە بەدوای دەسەڵات و کاریگەری بەسەر کەسانی تردا دەگەڕێن و هەندێکجار ئەم دەسەڵاتە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە کەسییەکانیان بەکاربهێنن. هەندێک کەس ئارەزووی بەرژەوەندی شەخسییەکانیان وەک ئەولەویەتیان دەخەنە پێش بەرژەوەندی گشتی و دەسەڵاتی خۆیان بەکاربهێنن بۆ بەدیهێنانی ئەو بەرژەوەندیانە بەهۆی ئارەزووی کەسییەوە، هەر ئەوەش یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم دۆخەیە کە لە هەرێمی کوردستان هاتۆتە ئاراوە.
گەندەڵی سیستماتیک، ئەو سیستەمی گەندەڵ و کەموکوڕیی حوکمڕانیەی هەیە لە هەرێمی کوردستان بۆتە هۆکارێک کە خەڵکانێک هان بدات بۆ خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و بەرژەوەندی کەسی. هەروەها نەبوونی میکانیزمی کۆنتڕۆڵکردنی دەسەڵات و هاوسەنگی، لە هەندێک حاڵەتدا میکانیزمی کۆنتڕۆڵکردنی هێز و هاوسەنگی ڕەنگە بەس نەبێت یان لاواز بێت، ئەمەش ناتوانێت ڕێگری بکات لە خەڵکانێک لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی کەسی.
دەسەڵاتی سیاسی و حکومی، ڕەنگە دەرفەتی دارایی زۆر بۆ کەسانێک دابین بکات و ئەو کەسانەش ڕەنگە ئەو دەرفەتانە بۆ قازانجی شەخسی بەکاربهێنێت. بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە مەرج نییە هەموو ئەو کەسانەی لە پۆستی سیاسی یان حکومیدان دەسەڵاتی خۆیان بۆ بەرژەوەندی کەسی خراپ بەکاربهێنن. هەروەها زۆر کەس گرنگی بە بەرژەوەندی گشتی و درککردن بە گەشەکردن و پێشکەوتنی کۆمەڵگا دەدەن.
بۆ مامەڵەکردن و رێگری کردن لەو کەسانەی کە دەسەڵاتی خۆیان بۆ بەرژەوەندی کەسی خراپ بەکاردەهێنن، پێویستی بە بەهێزکردنی سیستمی یاسایی هەیە، بۆ دانان و بەهێزکردنی میکانیزم و دامەزراوەکان کە بەرپرسیارن لە چاودێریکردنی ئەدای تاکەکانی زل هێز، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات. بۆئەمەش بەهێزکردنی سیستەمی دادوەری و زیادکردنی شەفافیەت و زیادکردنی وردبینی و چاودێریکردن لەخۆبگرێت. هەروەها بەرزکردنەوەی هۆشیاری گشتی سەبارەت بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و کاریگەرییەکانی دەتوانێت فشاری گشتی لەسەر ئەو کەسانە زیاد بکات کە دەسەڵاتی خۆیان خراپ بەکاردەهێنن. میدیا و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و تاکەکان دەتوانن لەم بوارەدا ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن. بێگومان چڕکردنەوەی چاودێری و وردبینی لە ئەدای کەسانی پلە بەهێزەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات. ئەمەش دامەزراندنی دەزگای ڕێکخستنی سەربەخۆ و توندکردنەوەی وردبینی و زیادکردنی شەفافیەت لەخۆدەگرێت.
بەرزکردنەوەی بەشداریی گشتی: ڕەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداریکردنی گشتی و زیادکردنی ڕۆڵی خەڵک لە پرۆسەکانی بڕیاردان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات. ئه مه ش هاندانی بەشداری خەڵک له هەڵبژاردنەکان و ڕەخساندنی بوار بۆ مشتومڕی گشتی و بەهێزکردنی ڕۆڵی ڕێکخراوه مەدەنییەکان دەگرێتەوە. دروستکردنی میکانیزمی سکاڵا و مامەڵەکردن لەگەڵ سکاڵاکان سەبارەت بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەتوانێت یارمەتی خەڵک بدات بۆ ئەوەی سکاڵاکانیان بخەنەڕوو و بەرگری لە مافەکانیان بکەن.
چاکسازی لە سیستەمی حوکمڕانی و کەمکردنەوەی گەندەڵی لەسەر ئاستی سیاسی و ئیداری دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات. ئەمەش بریتییە لە هەموارکردنەوەی یاسا و ڕێساکان و بەهێزکردنی سیستەمی دادوەری و چڕکردنەوەی وردبینی.
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
هاوسەرۆکی دەم پارتی: دەسەڵاتدارانی تورکیا هەمو هەوڵێکیان بۆ لەناوبردنی رۆژئاوایە
گرنگترین ئەو روداوانەی لە ساڵی 2024 رویاندا
مەلەفی تایبەت
نیویۆرك تایمز: هێرشهكان زیادیان كردوهو 70 سهربازی ئهمریكا له عێراق و سوریا برینداربوون
قەڵەمی ڕۆژ
قۆناغی گوزەر لە بارزانی
رێبوار كریم وەلی
بانگی ئازادی لە بەردەم دادگاکانی هەولێرو دادگای شۆڕشدا
ئەمیر مام والی
پیلانەکەی پارتی بەزیانی خۆی شکایەوە
کۆمار عەلی
ویستی گەل لە شوێنێک و کەینوبەینی ئێوە لە شوێنێکی تر
ستران عەبدوڵا
نەجیبە مەحمود
خراپبەکارهێنانی پێگە و دەسەڵات لەلایەن کەساێێک کە بەهۆی بارودۆخێکی تایبەتەوە دەرفەتێکیان بۆ ڕەخساوە بەهۆی مەحسوبیەوت و نزیکایەتییان لە بەرپرسان و وەرگرتنی پۆست و دەسەڵات بۆتە دیاردەیەکی ناشرین و ناتەندروست.
قۆسنتەوەی ئەو دەرفەتانەش لەلایەن هەندێک کەسی هەڵپەرست و بەرژەوەندیخواز کە بەدوای دەسەڵات و کاریگەری بەسەر کەسانی تردا دەگەڕێن و هەندێکجار ئەم دەسەڵاتە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە کەسییەکانیان بەکاربهێنن. هەندێک کەس ئارەزووی بەرژەوەندی شەخسییەکانیان وەک ئەولەویەتیان دەخەنە پێش بەرژەوەندی گشتی و دەسەڵاتی خۆیان بەکاربهێنن بۆ بەدیهێنانی ئەو بەرژەوەندیانە بەهۆی ئارەزووی کەسییەوە، هەر ئەوەش یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم دۆخەیە کە لە هەرێمی کوردستان هاتۆتە ئاراوە.