پەرەسەندنی بەربەرەکانیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی نوێدا گۆڕانکاری و وەرچەرخان لەتەک خۆیدا دەهێنێ بە گەڕانەوە بۆ ڕوداوەکانی پارساڵ،
هەمووان دەزانین پارساڵ چی ڕویدا چۆن گوزەری کرد، پرسیار ئەوەیە ساڵی نوێ چی ڕودەدات و چی دەگوزەرێت؟ ئەگەر ڕوداوەکانی ساڵی نوێ بەرمەبنای ساڵی پار بێت یاخود پار بکەین بە پێشەکی ئەوا بەرەنجام باشتر نابێت ئەی چۆن خۆمان بۆ ڕوداوەکانی ساڵی نوێ ئامادە بکەین بۆ ئەوەی زیاتر سەخت نەبێت و زیاتر پاشەکشە نەکەین؟ ئەوەی پێویستە بیگرینە بەر ئەوەیە لە دروشم و گوتاری ئاگرین و یەکتر شکاندن بیر کردنەوەمان داماڵین، دروست لە ڕوداوەکانی پارساڵ تێبگەین قوڵ خوێندنەوە بۆ بەربەرەکانێ سیاسیەکانی جیهان و ناوچەکە بکەین لە هەمانکاتدا لە دۆخی ناوخۆی کورد خۆیی و عێراق تێبگەین و ناڕەزایەتی و نیگەرانیەکانی هاونیشتیمانیان تێبگەین، بزانین ساڵی نوێ ساڵی گۆڕانکاری خێرا دەبێت، گەر بە شێوازی ساڵی پار ڕێ بکەین گورزی کەمەرشکێنمان بەردەکەوێت، لە کاروان بە تەواوی دوا دەکەوین و دوور نییە بە تەواوی لە گەمەکە بکرێینە دەرەوە. بۆیە پێویستە هەڵەکانی پارساڵ دوبارە نەکەینەوە و بە دەرونێکی پاک پێکەوە بۆ ئەگەرەکانی ساڵی نوێ خۆمان ئامادە بکەین، چونکە پێ دەچێت هەندێ ڕوداو ڕوبدات لە بیرکردنەوەی ئێمەدا نەبێت هەتا سەرمان بەری دەکەوێت هەستی پێنەکەین، ئەو گیروگرفت و هەڕەشانەی بەردەرگا بە هەرێمی کوردستان دەگرێ لەساڵی ٢٠٢٤ دا بریتین لە:
١- قەیرانی دارایی.
٢- ناکۆکیەکانی ناوخۆی هەرێم و نەبوونی گوتاری سیاسی هاوبەش بەرامبەر دەرەوەی ماڵی کوردو پرسە چارەنوسسازەکان.
٣- ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان.
٤- بێ کاری گەنجان.
٥-بەردەوامی ناڕەزایەتیەکان.
٦- یەکنەگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە.
٧- کەوتنی قوتابخانە لە بەشێکی هەرێم.
٨- بەردەوامی درۆنەکانی وڵاتانی دەوروبەر.
٩- بەردەوامی گەندەڵی و نادادپەروەری.
۱۰- پشت گوێخستنی فەرهەنگ.
١١- گوێگرتن لە ماستاوچی و شتی دیکە و گوێنەگرتن لە زمانی ڕەخنە.
١٢- چارەسەرنەکردنی کێشەی نەوت وغاز.
١٣- بەردەوامی ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغدا.
ئەم هەڕەشانەو هەڕەشەی دیکە بەرۆکی هەرێم دەگرێت، خۆپاراستن لەم هەڕەشانە پێویستی بە بیرکردنەوەی ستراتیجی هەیە، ییرکردنەوەیەک گەمە بچوکەکان تێپەڕێنێت ئەگینا ساڵی نوێ لە پارساڵ باشتر نابێت
فارس نەورۆڵی