لە رۆژانی رابردوودا، بەشێکی زۆری ئەو بابەتانەی لە میدیاو سێبەرەکان و بندیوارەکاندا بڵاوکرانەوە، حاشاحازری (حاشا حازری) دەویست.. چی وترا!!؟؟ تۆ بڵێ چی نەوترا!! ھیچ نەما نەوترێت و باس نەکرێت وڤیدیۆی بۆ نەکرێت، ھیچ نەما لە سوکایەتی بە بینەر و بیسەر و خوێنەر نەکرێت!! میدیا و سۆشیاڵ میدیاتا سەر ئێسقان ئازاری ھاووڵاتی کوردیاندا.. بۆیە خەڵكی ئاسایی هەرێمی کوردستان نوێنەرێکیانھەڵبژاردوە بەناوی (کوردە) تا بە میدیاکان بڵێت:باش بزانن میدیای رەسەن سەعاتەکانی بۆ ئێمە ھەموووەک یەکن، پێش و پاش سەعات 11 ی شەومان نیە، دەبێت ھەموو کاتەکانتان بۆ سەرجەم ئەندامانیخێزان بێت و پێکەوە بینەرتان بین، لە سکرینی باخچەو مارکێت و بازاڕەکانەوە بێ ترس و دڵەکوتێ سەیریکارو کارنامەو ئیشەکانتان بکەین، ئێوەش رادیۆکان لە ئۆتۆمبێلەکانمانەوە لەگەڵ دایک و باوک ومنداڵەکان و دایکی مناڵان بەبێ توت و شەرم گوێتان لێبگرین، ھەر ئەم ھاووڵاتییە کوردە بە کەناڵەکانیدیجیتاڵ میدیاش دەڵێت: راستە ئێوە ھێشتا باڵق نەبوون و تازە پێدەگەن، بەڵام خۆ ناکرێت سواری پشتیگای ھار ببن و بەھیچ ھێز و تکاو رجایەک لەسەر ئەم پشتە نەیەنە خوارەوە، ئێوە ئەگەر بتانەوێت ببنەشوێنگرەوەی میدیاکانی تر، بەم قەڵافەت و سەقافەتەوە نە بۆنی پێوە دەکەن، نە تامی دەکەن، نەسفتاحی لێدەکەن..
ئێمەی هاووڵاتی لەم ماوەیەدا چاومان چوەسەر هەندێک راپۆرت و بابەت و زاراوە، بەراستی شەرم لەخۆمان دەکەین ئێوە بە میدیاکار بناسێنین- کوردە وا دەڵێت- تەواو..
منیش وەك خاوەنی ئەم گۆشەیە لە ڕۆژانی رابردوودا، هەندێک زاراوە و دەستەواژەی قورس و نەشیاومبیستووە، کە نازانم چۆن لەسەریان قسە بکەم، ئەم یەعانە رستەی کول و سواو و پۆرن ئاسا، وشەسازییبە زاراوەی قەتیس لە سێکس و بەتاڵ لە حەیاو حورمەت؟ قسە لەسەر بتڵ و پرۆمۆی کورتان و بەھیندانو سیغەو کەتن و ژێرناوک و بەینی ھین و یارۆ و کابراو دەعباو ھەموو ئاوەڵناوە شاراوەکانم بیست وخوێندەوەو بینی، تەنانەت لەسەر میدیای کاغەزیش بەیاننامە رەسمییەکان لەم زمانە بەتاڵ نەبوون..
خۆ پرسیار عەیب نیە؟؟
ئێمە چیمان بە خۆمان کردوو چیمان بە میدیاکەمان کرد؟
پاکیزەیی میدیامان بە نوکی نێزەی خۆپەرستیی، خوێناوی کرد، تفمان لە پیرۆزیی میدیا کرد،رۆژنامەوانیمان خەجاڵەت کرد، چونکە میدیا تەنها بڵاوکردنەوە نییە؛ بەرپرسیارییە، ڕێزە، پاراستنی زمان وکلتورە، ئەگەر ئەم بنەمایانە لەدەست بدەین، ئەوا ئێوەمان خۆش، میللەتمان خۆش، داھاتوومانخۆش..دەرئەنجامی ئەم دەستشلکردن، خۆشلکردن و نەفەک کردنەوە و بێباکییە لە میدیا، باش ناڵێت.. لە داهاتوودا، مێژوونووسێک یان توێژەرێک باسی ئەم قۆناغەی میدیاکەمان بکات، ئەم سەردەمە بەقۆناغی بێمۆراڵی، بێشەرم و بێترس و بێپابەندیی بە بنەماکانی پیشەی میدیا دەناسێنێت.
میدیای کوردی لە مێژوودا ئەرکی قورس و پیرۆزی خۆی هەبوە، میدیای شاخ و ئێزگەکانی شۆڕش ڕۆڵیخۆیان بینی لە پەروەردەکردنی نەوەیەک لە گەنجان، نەوەیەکیان لە ژێر کاریگەریی بیری داگیرکەر و فکریبەعسدا قوتارکرد، ئەدەبی بەرگریی و بیری کوردایەتیان چاند و خەباتیان فێری خەڵک کرد، چەند جواندەنوسران، دەخوێنرانەوە، چەند کاریگەر بوون، چەند شانازیمان پێوە دەکردن.
ئەگەر بەراوردێک بکەین لەنێوان ئەو 1750 میدیایەی ئەمڕۆ، کە هەزاران کەناڵ و پلاتفۆرمی جیاوازن،بەمیدیای سادەی سەردەمی شاخ، بە تایبەتی ڕادیۆکانی شاخ، ئەوە ئاسمان و رێسمانە، بۆیە ھەمیشەدەڵێم رادیۆکەی شاخ، بەبارتەقای ئەم ھەموو کەناڵەی ئێستا، ئەرکی میدیای زۆرتر و باشتر و جوانترگەیاندوە.
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.
کاروان ئەنوەر