پسپۆڕێکی سیاسی كاروباری كوردی له ئیسرائیل: پارتی وه‌كو 31ـی ئاب به شانازییه‌وه باسی كاره‌ساته‌كانی دوای ریفراندۆم ده‌كات
راپۆرت

بۆکس هەواڵ ـــــ ڕاپۆرت
ئیهۆد یعری پسپۆڕی سیاسی كاروباری كوردی له ئیسرائیل له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی٢ی ئیسرائیل شرۆڤه و زانیاری نه‌بیستراوی له‌سه‌ر ریفراندۆمی ٢٥ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٧ باس كردووده‌ڵێت؛
مەسعود بارزانی له‌سه‌ر داوای توركیا و به‌تایبه‌ت ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ریفراندۆمی ٢٥ی٩ی ئه‌نجامدا". هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو "توركیا نه‌یده‌ویست شاری كه‌ركوك به هه‌موو توانا نه‌وتی و بایه‌خه‌مێژوویی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی بۆ كورد بخرێته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی، كه‌توركیا به دۆستی پارتی كرێكارانی كوردستانی ده‌بینێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی توركیای به خێرایی كڕی، پارتیده‌یزانی ئه‌گه‌ر به پشتیوانیی پرۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره نه‌بێت، هه‌رگیز ناتوانێت كه‌ركوك و ٪٥١ی خاكیكوردستان كه دوای شكستی داعش كه‌وتبوونه ده‌ست هێزه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له‌ده‌ست یه‌كێتیی ده‌ربهێنێت.
دەشڵێت، باشترین رێگه بۆ پارتی، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بوو له كه‌ركوك و ده‌رهێنانی بوو له ده‌ستیه‌كێتی. بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م پیلانه‌ش، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان پارتی و توركیا و پارێزگاریپێشووی كه‌ركوك له ئه‌نكه‌ره و هه‌ولێر و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه چوو. د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم له دوای گڵۆپیسه‌وزی پارتی پێی داگرت كه ریفراندۆم له كه‌ركوك به‌ڕێوه بچێت.
ئیهۆد یعری ده‌ڵێت، به پێی زانیاریه‌كانی من ئیسرائیل نیگه‌ران بوو له‌م حساباته گوماناوییه‌ی پارتی وئیسرائیل به ره‌سمی و ئاشكرا داوایان له مه‌سعود بارزانی كرد ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌دات چونكه ده‌بێته‌شكست بۆ قه‌زییه‌ی كوردی.
به‌ڵام بارزانی له ژێر گوشاری توركیا و به ئامانجی دوور خستنه‌وه‌ی یه‌كێتیی له كه‌ركوك گوێی له ئیسرائیلنه‌گرت، چونكه كه‌ركوك له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه كه‌وتبووه ده‌ست كورد و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاننه‌وته‌كه‌ی بردبوو. به‌ڵام خه‌ڵكی كه‌ركوك لای یه‌كێتیی بوون و پارتی هیچ پێگه و رۆڵێكی نه‌بوو تیایدا. ئه‌گه‌ر ریفراندۆم نه‌كرایه، یه‌ك گرتنی (كه‌ركوك و سلێمانی )و شوێنه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی ، ده‌بوو به‌كاره‌ساتێكی سیاسی گه‌وره بۆ پارتی و باڵانسی هێز له كوردستان زۆر به زیانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیده‌شكایه‌وه.
ئیهۆد یعری باسی لەوەشکردووە، مه‌سعود بارزانی دوای ئه‌وه‌ی ریفراندۆمی كرد (سه‌ربه‌خۆییكوردستانی ) بیر چۆوه ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین خۆچه‌ماندنه له مێژووی سیاسی كورد دا، ئه‌گه‌ر بارزانیحه‌زی ده‌كرد له‌به‌رده‌م دوژمن خۆنه‌چه‌مێنێت، رۆژی ریفراندۆم به خه‌ڵكی نه‌ده‌گوت ریفراندۆم بۆ ( سه‌ربه‌خۆیی نییه ) و ته‌نها هه‌وڵێك بووه بۆ زانینی رای خه‌ڵك له‌سه‌ر حه‌زیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان !
ئه‌م گوتاره‌ی بارزانی له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی كوڕیه‌وه له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست دووپات كرایه‌وه، مه‌سرور بارزانی كه ئێستا سه‌رۆكی حكومه‌ته له‌و وتاره‌دا وتی ریفراندۆم ته‌نها راپرسییه‌ك بووه و هیچقووه‌تێكی ( قانونی ) نییه كه بتوانێت سه‌ربه‌خۆیی بۆ خه‌ڵكی كوردستان به ده‌ست بهێنێت!
ئەو پسپۆڕەی سیاسی كاروباری كوردی له ئیسرائیل ئەوەشی ئاشکرا کردووە، هه‌ر له رۆژی ریفراندۆم داكه خه‌ڵكی كوردستان پۆل پۆل بۆ ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌چوون بۆ ده‌نگدان ، نه‌چیرڤانبارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت به ئاڵایه‌كی عێراقه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی دا ده‌ركه‌وت و وتی ئێمه(به‌شێكین له عێراق) و ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی نییه!
دەشڵێت، پارتی زۆر به خێرایی و خراپیی خۆی چه‌ماند، به‌ڵام ئه‌و چه‌مانده‌وه‌یه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵك و لایه‌نیتریشدا هێنا و ئێستا پارتی وه‌كو ٣١ی ئاب، به شانازییه‌وه باسی كاره‌ساته‌كانی دوای ریفراندۆم ده‌كات كه‌به‌سه‌ر گه‌لی كورد و قه‌زییه‌ی كوردی دا هێناونی. دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ی پشتیوانیی ئیسرائیل بۆ كورد،به‌رزانی نه‌یتوانی عه‌قڵییه‌تی شه‌ڕی ناوخۆ و خۆخۆڕی و گه‌نده‌ڵی تێ په‌ڕێنێت و كار بۆ دروست كردنیده‌وڵه‌تی كوردستان بكات. به‌مه‌یش " سه‌رده‌می وه‌به‌رهێنانی ئیسرائیل بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیكۆتایی هات".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، رۆژانی پێش ریفراندۆم كه‌سێك به ناوی سه‌رۆ قادر كه كه‌سی نزیك و ئاگاداره له‌بارزانی به‌ناوی ئیسرائیله‌وه پروپاگه‌نده‌ی بڵاو ده‌كرده‌وه. له تۆمارێكی ڤیدیۆیی دا كه چاوپێكه‌وتنیناوبراوه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی، سه‌رۆ قادر ده‌ڵێ ئیسرائیل پشتیوانیی ته‌واو له ریفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیی ده‌كات و سێ پارچه‌ی كوردستان به‌یه‌كه‌وه سه‌ربه‌خۆ ده‌بن و ئه‌گه‌ر توركیا دژ بێت ئه‌وائیسرائیل و سعودییه توركیا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
دەشڵێت، به‌ڵام ئه‌م پروپاگه‌ندانه درۆن و هیچ ڕاستیه‌كی تێدا نیه چونكه ئێستا پارتی دیموكراتیكوردستان هیچی نه‌ماوه جگه له‌وه‌ی بووه به پێش له‌شكری سوپای توركیا بۆ داگیركردنی شاخ و چیا وده‌شته‌كانی كوردستان و سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی بارزانی له ریفراندۆم دا، نه‌ك كوردستانی سه‌ربه‌خۆ نه‌كرد،به‌ڵكو كردی به ناوچه‌یه‌كی داگیركراوی ژێر پۆستاڵی جه‌ندرمه‌ی توركیا.
هه‌روه‌ها ئیهۆد یعری ده‌ڵێت، هێشتا پارتی شه‌ڕی ناو سۆشیاڵ میدیا ده‌كات وه‌كو شه‌ڕی ناوخۆ به‌رامبه‌رحزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كانی تر . له سۆشیاڵ میدیا و له ساڵیادی ریفراندۆم دا ئه‌و ده‌نگه به ته‌واویده‌بیسترێت كه نه‌وه‌ی نوێی كوردستان داوا ده‌كه‌ن بارزانی و لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم به تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان دادگایی بكرێن.