هۆشدارییەکی توند لەئێرانەوە بۆ ئەمریکا
راپۆرت
بۆکس هەواڵ ـــــ
بەرپرسێکی باڵای ئێران هۆشداری بە بەرپرسانی ئەمریکا دەدات و دەڵێت، ئێران، لیبیاو سوریاو ڤەنزوێلا نییە و هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران بە زیانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەشکێتەوە.
ڕەسوڵ سەنایی ڕاد، یاریدەری کاروباری سیاسی لەفەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند،دەبێت ئەمریکا، ئێران تێکەڵ نەکات لەگەڵ هەندێک لەوڵاتانی دیکە، چونکە ئێران، لیبیاو سوریاوڤەنزوێللا نییە.
سەنایی ڕاد، ئەوەشیخستەڕوو، "جموجوڵی فڕۆکەهەڵگرو کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لەناوچەکەداتوانای چاندنی ترس و کاریگەرییان لەسەر ئیرادەمان نییە، هەر نمایشکردنێکی هێز ئامانجی گوشارکردنبێت لەسەر مێزی دانوستانەکان، ئەوا لێکدانەوەیەکی هەڵەیە".
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران هۆشداریداو رایگەیاند،" هەر هەڵکشانێک تەنها زیان بەئەمریکییەکانناگەیەنێت، بەڵکو دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی فراوان و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا دەگرێتەوە".