نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان: ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه پێویستی به 71 ملیار دۆلاره
راپۆرت
بۆکس میدیا
خه‌مڵاندنێكی هاوبه‌شی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ریده‌خات، تێچوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌رتیغه‌ززه له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتودا به 71.4 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
به‌پێی ئاژانسی فڕانس پرێس، ئه‌م خه‌مڵاندنه كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتیئه‌وروپا ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌سه‌ر بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بوه كه به هاوكاری بانكی جیهانی ئه‌نجامدراوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا هاتوه، "چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئابوری و پێویستییه‌كانی بوژانه‌وه وئاوه‌دانكردنه‌وه له غه‌ززه دوای 24 مانگ له ململانێ" به 71.4 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، 26.3 ملیاردۆلار ده‌بێت له ماوه‌ی 18 مانگی یه‌كه‌مدا دابینبكرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان،دوباره بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی سه‌ره‌كی، پشتگیریكردن له بوژانه‌وه‌ی ئابوری".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌م دواییانه‌دا داوای پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی كرد كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له كه‌رتی غه‌ززه نه‌كرێنه ئامانج، ئه‌مه‌ش له ژێر ڕۆشنایی وه‌رگرتنی ڕاپۆرتی ڕۆژانه له باره‌یبه‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه نیشته‌جێبوه‌كان له‌ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانی، تۆپباران،ته‌قه‌ی ده‌ریایی و ته‌قه‌ی چه‌كی سوك، كه له ئه‌نجامدا كوژراو و برینداری زۆری لێكه‌وتۆته‌وه.