مەزڵوم عەبدی رەتیكردوەتەوە ببێتە جێگری ئەحمەد شەرع

راپۆرت

بۆکس میدیا ـــ ڕاپۆرت

بەگوێرەی پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریكی، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە ڕەتیكردوەتەوە ببێیتەجێگری ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سوریا، ئیلهام ئەحمەدیش جێگری وەزیری دەرەوەی سوریایڕەتكردوەتەوە. دەشڵێت، "مەزڵوم عەبدی تاكو ئێستا بەهێزترین سەركردەی كوردە لە رۆژاڤایە و بیر لەدامەزراندی پارتێكی  سیاسی دەكات".

ئەلمۆنیتەر لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، ئەحمەد شەرع ڕۆژی پێنجشەممە لە دیمەشق لەگەڵ شاندێکیکورد بە سەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی کۆبوەوە، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی هەوڵە بەردەوامەکان بۆتێکەڵکردنی پێکهاتە مەدەنی و ئەمنییەکانی کورد لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا. ئەم هەوڵە تەوەرێکیسەرەکییە لە هەوڵەکانی "شەرع" بۆ یەکخستنی گروپە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکانی سوریا وبەهێزكردنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر وڵاتدا.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان کە زانیارییان داوەتە "ئەلمۆنیتەر" بەو مەرجەی ناویان ئاشکرا نەکرێت،گفتوگۆکان دۆستانە بون. سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی کە ڕۆژی سێشەممە دەستیپێکرد، هاوکات بولەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە دوایین بنکەیان لە "قەسرەک" لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، وەکئەوەی بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ئەلمۆنیتەر پشتڕاستی کردەوە

بەگوێرەی میدیا ئەمریكیەكە، بەرپرسانی سوریا بەردەوامن لەوەی پڕۆسەی تێکەڵکردنەکە زیاتر وەکملکەچبون بۆ دەسەڵاتی حکومەت نیشان بدەن. ئەحمەد هیلال، وتەبێژی سەرۆکایەتی سوریا بەمیدیاکانی دەوڵەتی ڕاگەیاند، کۆبونەوەکان هەوڵیان داوە "هەسەدە لە ڕێڕەوی دەستێوەردانینێودەوڵەتی و هەرێمییەوە بۆ ڕێڕەوێکی نیشتمانی بگوازنەوە."

بەگوێریە ئەلمۆنیتەر لە میانەی كۆبونەوەكەی هەفتەی ڕابردودا، "شەرع" پێشنیارێکی بۆ مەزڵوم عەبدینوێ کردوەتەوە بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە جێگرەکانی. فەرماندەکەی هەسەدە پێشنیارەکەی ڕەتکردەوە. بە هەمان شێوە ئیلهام ئەحمەد پۆستی ڕاوێژکاری شەیبانی ڕەتکردەوە

سەرچاوەکان دەڵێن، هەردولایان دودڵن لە وەرگرتنی پۆستێک کە تەنها وێنەی "شەرع" وەک کەسێکیگشتگیر نیشانبدات بەبێ ئەوەی ڕۆڵێکی جەوهەرییان لە بڕیارداندا هەبێت. جگە لەوەش، مەزڵوم عەبدیتەرکیزی لەسەر فراوانکردنی کاریگەرییەکانیەتی لە بواری ئەمنییەوە بۆ بواری سیاسی

ئەلمۆنیتەر دەڵێت، "ئەو وەک کاریگەرترین  سەرکردەی کورد لە سوریا ماوەتەوە، سەرەڕای پاشەکشەسەربازییەکانی ئەم دواییانە کە تێیدا هەسەدە زیاتر لە 80%ی خاکەکەی لە پێکدادانەکانی مانگی کانونیدوەمدا لەگەڵ هێزەکانی حکومەت لەدەستدا. زیانەکان بریتی بون لە ڕەققە و دێرەزور کە زۆرینەیانعەرەبن، ئەو ناوچانەی کە پێشبینی دەکرا هەسەدە نەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ بییانپارێزێت".