ڕاپرسیەک؛ زۆرینەی ئەمریکییەکان شەڕی ئێران بە "هەڵە" دەزانن
راپۆرت
بۆکس میدیا ــــ
"زۆرینەی ئەمریکییەکان شەڕی ئێران بە "هەڵە" دەزانن و ترسیان لە ئابووریی وڵاتەکەیان هەیە"
بەپێی راپرسییەکی نوێی رۆژنامەی واشنتن پۆست و کەناڵی ئەی بی سی نیووزی ئەمریکی، بەشێکی زۆری خەڵکی ئەمریکا بێزارن لەو شەڕەی دۆناڵد ترەمپ دژی ئێران هەڵیگیرساندووە، تەنانەت بێزارییەکەیان گەیشتووەتە ئاستی سەردەمی شەڕەکانی ڤێتنام و عێراق.
شەڕەکە بە هەڵە دەزانن: 61%ـی ئەمریکییەکان پێیانوایە هێرشکردنە سەر ئێران "هەڵە" بووە.
تەنیا رێژەیەکی زۆر کەم، کە کەمترە لە 20%، پێیانوایە شەڕەکە سەرکەوتوو بووە. ئەوەی جێگەیسەرنجە، خەڵک زۆر بەخێرایی، لە تەنیا دوو مانگدا، گەیشتوونەتە ئەم بڕوایە، لە کاتێکدا لە شەڕەکانیڤێتنام و عێراقدا چەندین ساڵی پێویست بوو تاوەکو خەڵک بەو شێوەیە دژی شەڕ بووەستنەوە.