نوسینگەی‌ سەرۆکی‌ حکومەت سوپاسیان کردم

هەمەڕەنگ
103 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆکس هەواڵ - 
 
سابات سلێمان، کچە مۆدیل له‌ ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ڵێت كه‌ له‌سه‌ر ره‌وشی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ره‌خنه‌ی گرتوه‌و له‌سه‌ر ره‌خنه‌كه‌شی، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، نوسینگەی‌ سەرۆکی‌ حکومەتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سوپاسیان کردوه‌.

له‌ ڤیدیۆكه‌دا، ئه‌و كچه‌ مۆدێله‌ ده‌ڵێت: ئامانج له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ده‌بێت ئاستی فڕۆكه‌خانه‌ ده‌بێت له‌ ئاستێكی به‌رزتر و كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ش له‌ ئاستێكی باڵادا بێت.

سابات سلێمان سوپاسنامه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: "بۆیه‌ من سوپاس و پێزانینم هه‌یه‌ كه‌ له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكم ئاراسته‌ كراوه‌و پێزانییان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و په‌یامه‌م".

كچه‌ مۆدێله‌كه‌ په‌یامێكیشی بۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه‌ و ده‌ڵێت: "با ده‌رفه‌ت بده‌ین به‌ كه‌سایه‌تییه‌كانی ئێستای گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێم كوردستان" و ناوبراو پێی وایه‌ كه‌ "خۆرێكی روون و گه‌ش چاوه‌ڕوانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".