توێژینه‌وه‌یه‌كی بریتانی تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه بۆ پیری ده‌گۆڕێت
هەمەڕەنگ
بۆکس میدیا___
به‌پێی ڕاپرسییه‌ك كه له‌سه‌ر زیاتر له دو هه‌زار بریتانی ئه‌نجامدراوه، "ئه‌م ته‌مه‌نه بوه‌ته ئه‌و هێڵه دابه‌شكه‌ره‌ی كه مرۆڤ به‌و شێوه‌یه سه‌یرده‌كرێت كه چوبێته ته‌مه‌نی پیرییه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی ناخۆشه بۆ هه‌ندێك كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان كه ده‌گه‌نه ئه‌م ته‌مه‌نه، وه‌ك تۆم هانكس، كیم كاترال و ستیڤ هارڤی"
كۆمپانیای سێڤن سیز ئه‌م ڕاپرسییه‌ی ئه‌نجامداوه بۆئه‌وه‌ی بزانێت بریتانییه‌كان له‌و ته‌مه‌نه‌دا پێیانوایه، "له ڕاستیدا پیری ده‌ستپێده‌كات"، له كاتێكدا لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێش‌و ئاماژه‌یان به‌وه كردبو كه ئه‌م قۆناغه زوتر ده‌ستپێده‌كات، له ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا.
دۆزینه‌وه نوێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، "هه‌ڵوێسته‌كان به‌رامبه‌ر به پیربون گۆڕانكارییه‌كی ڕونی به‌سه‌ردا دێت و چه‌مكی پیربون ته‌نها په‌یوه‌ندی به ته‌مه‌نه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به شێوازی ژیان و ته‌ندروستی گشتیه‌وه هه‌یه".
دۆنا بارتۆلی پسپۆڕی ته‌ندروستی و ڕاهێنه‌ری ته‌ندروستی ده‌ڵێت، "زۆرێك كه‌س گرنگیدان به ته‌ندروستی خۆیان دواده‌خه‌ن، چونكه پێیانوایه پیری هێشتا دوره، هه‌رچه‌نده گرتنه‌به‌ری خوی ته‌ندروست پێویسته زو ده‌ستپێبكات"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ته‌مه‌نی 69 ساڵ پیری نوێ بێت، ئه‌وا كاتێكی گونجاو بۆ چاودێریكردنی ته‌ندروستی داهاتومان دواتر نییه، به‌ڵكو ئێستایه.
توێژینه‌وه‌كه جیاوازییه‌كی ڕونی نه‌وه‌كانی له تێڕوانینی ئه‌وان بۆ پیربون نیشانداوه، به‌و پێیه‌ی "نه‌وه‌ی به‌یبی بومه‌ر" (له‌دایكبوی نێوان ساڵانی 1946 بۆ 1964) پێیانوایه پیربون له ته‌مه‌نی 67 ساڵییه‌وه ده‌ستپێده‌كات، له‌كاتێكدا "نه‌وه‌ی Z" پێیوایه له ته‌مه‌نێكی زۆر بچوكتره‌وه ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی نه‌وه‌ی Z، كه‌سایه‌تییه‌كانی وه‌ك میشێل ئۆباما و براد پیت و لیزا كودرۆ كه ته‌مه‌نیان 62 ساڵه، پێشتر چونه‌ته قۆناغی "دوای گه‌نجی"، هه‌روه‌ها ئه‌م نه‌وه‌یه پێیانوایه كه دابه‌زینی مه‌عریفی له ته‌مه‌نی 62 ساڵییه‌وه ده‌ستپێده‌كات، له كاتێكدا كێشه‌ی گونجاندن له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا له ته‌مه‌نی 59 ساڵییه‌وه ده‌ستپێده‌كات.