سوپای پاسداران هێرشی بۆ سەر چوار کەشتی لە کەنداو راگەیاند
جیهان
بۆکس میدیاــــــــــ
سوپای پاسدارانی ئێران ئهمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کەشتیەکان هێرشیان کراوەتە سەر "چونکە پێشتر بە ڕێگایەکی نایاساییدا ڕۆیشتون".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزه دەریاییەکانی ئێران کە چاودێری و بەدواداچونیان بۆ چوار کەشتی دەکرد کە پێشتر بەڕێگایەکی نایاساییدا تێپەڕیون، لەکاتی بارکردنی نەوت لە بەشی باکوری کەنداودا دۆزییانەوە و بە یەکجار هەمویان لێیاندا".
بهگوێرهی بهیاننامهكهی سوپای پاسداران، ئهو هێرشه بوەهۆی ئەوەی ئاگر لەناو ئەو کەشتیانەدا بکەوێتەوە، بەپێی ئەوەی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردوەتەوە.
سوپای ئێران بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردو سێ کەشتی لە گەروی هورمز له رێگهی مینهوه كراونهته ئامانج و له تواناشیاندا ههیه كه "بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بكهنه ئامانج، ئەگەر واشنتن بەردەوام بێت لە هاندانی کەشتییەکان بۆ بەزاندنی ڕێڕەوی ئاوی پڕ لە مین".
جگە لەوەش، پێیوایه کە پێداگریی ئیدارەی ئەمریکا "لە سەر هاندانی کەشتییەکان بۆ پەڕینەوە لەو ڕێڕەوی نایاسایی کە مین پڕ بوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوداوە دەریاییەکان زیاد دەکات".
ئەوەش دوای ئەوە هات کە ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بریتانیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، موشەکێکی نەناسراو بەر كهشتییهك کەوتوە لە دوری 11 میل دەریایی لە ڕۆژئاوای شاری بوخا کە شارێکە لە عومان و ڕوی لە گەروی هورمز کردوە.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان ئێران لە لایەک و ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەکی دیکە لە مانگی شوباتەوە، ڕوداوی هاوشێوە لەم ڕێڕەوی ئاوییە گرنگەدا دوبارە بوەتەوە کە پێشتر لە سەدا پێنجی باری نەوت و گازەکانی جیهان پێیدا تێدەپەڕین.
هاوکات ئەمریکا گەمارۆیەکی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاند و ڕێگری لە هاتنە ژورەوە و چونەدەرەوەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان کرد و تارانی لە سەرچاوەیەکی سەرەکی دراوی بیانی بێبەش کرد و فشارەکانی لەسەر ئابوورییەکەی کە لە ئێستاوە لە داڕماندایە زیاتر کرد.