سوپاسالاری ئێران بۆ ترەمپ: ئەگەر لە لەناوبردنی توانای سەربازیی ئێران دڵنیان، بۆچی ناوێرن لە گەرووی هورمز نزیک ببنەوە؟
جیهان
بۆکس میدیاـــــــــــ
عەلی عەبدولڵاهی، سوپاسالاری ئێران ڕایگەیاند که ئەگەر ئەمریکا ئەوەندە دڵنیایە لەوەی هەموو توانا سەربازییەکانی ئێرانی لە ناو بردووە، بۆچی کەشتییە جەنگییە "ژەنگاوییەکانیان" ناوێرن لە گەرووی هورمز نزیک ببنەوە.
ستراتیژی ئێران و هۆشداری لەبارەی کەنداوی فارس
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا"، سوپاسالاری ئێران ئاماژەی بەوەش کرد که ستراتیژیی بەهێزی ئێران لەوەدایە، تا ڕووبەڕووبوونەوە درێژە بکێشێت، دوژمن لە "زۆنگاوی مردندا" نوقمتر دەبێت.
عەلی عەبدولڵاهی جەختی لەوە کردەوە که لە هیچ بارودۆخێکدا ڕێگە نادەن کەشتییە جەنگییە ئەمریکییە ژەنگاوییەکان جارێکی دیکە بچنە ناو کەنداوی فارسەوە، و ڕایگەیاند: "دەبێت ترەمپ تەنیا خەون بەوەوە ببینێت کە سوپاکەی جارێکی تر بچێتەوە ناو کەنداوی فارسەوە، ئەم ئاواتە لەگەڵ خۆیان دەبەن بۆ گۆڕەوە بۆ هەتاهەتایە."