بەپێی زۆر لە سەرچاوە شیکاریەکانی سۆسیۆلۆژیا و دەرونزانی قسە و کردار یان ڕەفتار و گوفتار دوانەیەکی لێکدراوی هاوتەریبن و لەپرۆسەی بەڕێوەچوونی ژیاندا دەبینرێن و هەریەکە و بەجۆرێک کاریگەری خۆی دادەنێ لەسەر ئاستی گشتی ، بەڵام ڕاستی ئەم کاریگەریە لەوکاتە دەچێتە چوارچێوەی لۆژیکەوە کە دەبینرێ ، بۆشیکردنەوە و تێگەیشتن لەم حەقیقەتەش کارڵ گۆستاڤ یۆنگ کە یەکێکە لە شرۆڤەکارانی دەرونزانی و خاوەنی تیۆری دەروونزانی شیکاریە ، پێیوایە مرۆڤ ئەو کاتە بەتەواوەتی دەناسرێتەوە کە کردارێک ئەنجام دەدات ، بۆیە لە زۆر شۆێندا دەڵێ : تۆ ئەوەی کە ئەنجامی دەدەی، نەوەك ئەوەی کە دەڵێی ئەنجامی دەدەم، بۆ تێگەیشتن لەم تێڕوانینەش دەگەینە ئەو ڕاستیەی کە کەسێتی تاک بە کردار دەناسرێتەوەو قسە تەنها پێوەری ناسینی ڕواڵەتە و هیچیتر.لە مێژووی دورودرێژی مرۆڤایەتیشدا نموونەی ئەوکەسانە زۆرن و دەکرێ زۆر ناوی گەورە و زۆر لە زاناو فەیلەسوفەکانیش ڕێزکەین کە بەقسەکانیان بەرگری لەشتێ دەکەن و پێچەوانەش بەکردار دژی دەوەستن، چونکە مەرج نییە ئەوەی قسەی باش دەكات هەڵگری توخمەکرداری باشبێت ، بۆنموونە: - جان جاك روسۆ ، فەیلەسووف و نووسەری فەڕەنسیی کە بەڕەچەڵەک خەڵکی ژنێڤ بوو، فەلسەفە سیاسییەکەی کاری کردە سەر شۆڕشی فەڕەنسی، سیاسەتی ھاوچەرخ، کۆمەڵناسی، ھەروەھا بیری پەروەردەیی و چەندین كتێبیشی لە بواری پەوەردە نووسی كەچی مناڵەكانی ڕاپێچی ( خانەی بێسەرپەرشتان ) کرد.ــ ئەحلام مستغانمی گەورە ڕۆمان نووسی عەرەب بەردەوام ھێرشی دەكردە سەر پیاو ، هانی ئافرەتانی دەدا و فیمینستێکی دیاربوو بەرانبەر پیاو ، بەڵام خۆی چوار جار زەواجی كرد.ــ شاعیری دیاری فەلەستینی محمود دروێش لە شیعرەكانیدا توندترین ھێرشی دەكردە سەر ئیسرائیل بەڵام خۆشەویستییەكەی ئیسرائیلی بوو.ــ مارادۆنا لەسەر كراسەكەی نووسیبووی نا بۆ مادە ھۆشبەرەكان، بەلاتینیش لە سەر كراسەكەی نووسرابوو نا بۆ گەندەڵی، بەڵام دواتر دەرکەوت مارادۆنا خۆی ئالودەی ماددە ھۆشبەرەكانە، بەلاتینیش لە گەندەڵی تێوەگلاوە.ــ متنبی لە باسی خۆیدا دەڵێ ؛- شمشێرو پێنووس و ئاڵا باش دەمناسن كەچی ترسنۆکتر بوو لەوەی بتوانێ شمشێر ھەڵكێشی بەرانبەر بکوژەکەی.ـ دیل كار نیجی خاوەنی كتێبی بەناوبانگی( واز لە نیگەرانی بێنە و دەست بکە بە ژیانی خۆت) لە دواساتەکانی ژیانیدا بەخۆ کوژی مرد.بە تەماشاکردنی هەموو ئەو نموونانە دەگەینە ڕاستیەک کە مرۆڤ بە دەگمەن خاوەنی ئەو خەسڵەتە باشەیە کە کردار و گوفتاری وەک یەک بێت ، لەمەشدا ژینگەی پەروەردەی خێزانی و کاریگەری کۆمەڵگا ڕۆڵی دیار و بەرچاویان هەیە و لە کۆمەڵگایەکیش بۆ کۆمەڵگایەکی تر دەگۆڕێ و جیاوازیەکان پەیوەستن بە ئاستی گەشەی کۆمەڵگاو ڕەفتاری دەسەڵات و ژینگەی کۆمەڵایەتیەوە
ئەبو کاروان
بەپێی زۆر لە سەرچاوە شیکاریەکانی سۆسیۆلۆژیا و دەرونزانی قسە و کردار یان ڕەفتار و گوفتار دوانەیەکی لێکدراوی هاوتەریبن و لەپرۆسەی بەڕێوەچوونی ژیاندا دەبینرێن و هەریەکە و بەجۆرێک کاریگەری خۆی دادەنێ لەسەر ئاستی گشتی ، بەڵام ڕاستی ئەم کاریگەریە لەوکاتە دەچێتە چوارچێوەی لۆژیکەوە کە دەبینرێ ، بۆشیکردنەوە و تێگەیشتن لەم حەقیقەتەش کارڵ گۆستاڤ یۆنگ کە یەکێکە لە شرۆڤەکارانی دەرونزانی و خاوەنی تیۆری دەروونزانی شیکاریە ، پێیوایە مرۆڤ ئەو کاتە بەتەواوەتی دەناسرێتەوە کە کردارێک ئەنجام دەدات ، بۆیە لە زۆر شۆێندا دەڵێ : تۆ ئەوەی کە ئەنجامی دەدەی، نەوەك ئەوەی کە دەڵێی ئەنجامی دەدەم، بۆ تێگەیشتن لەم تێڕوانینەش دەگەینە ئەو ڕاستیەی کە کەسێتی تاک بە کردار دەناسرێتەوەو قسە تەنها پێوەری ناسینی ڕواڵەتە و هیچیتر.
لە مێژووی دورودرێژی مرۆڤایەتیشدا نموونەی ئەوکەسانە زۆرن و دەکرێ زۆر ناوی گەورە و زۆر لە زاناو فەیلەسوفەکانیش ڕێزکەین کە بەقسەکانیان بەرگری لەشتێ دەکەن و پێچەوانەش بەکردار دژی دەوەستن، چونکە مەرج نییە ئەوەی قسەی باش دەكات هەڵگری توخمەکرداری باشبێت ، بۆنموونە:
- جان جاك روسۆ ، فەیلەسووف و نووسەری فەڕەنسیی کە بەڕەچەڵەک خەڵکی ژنێڤ بوو، فەلسەفە سیاسییەکەی کاری کردە سەر شۆڕشی فەڕەنسی، سیاسەتی ھاوچەرخ، کۆمەڵناسی، ھەروەھا بیری پەروەردەیی و چەندین كتێبیشی لە بواری پەوەردە نووسی كەچی مناڵەكانی ڕاپێچی ( خانەی بێسەرپەرشتان ) کرد.
ــ ئەحلام مستغانمی گەورە ڕۆمان نووسی عەرەب بەردەوام ھێرشی دەكردە سەر پیاو ، هانی ئافرەتانی دەدا و فیمینستێکی دیاربوو بەرانبەر پیاو ، بەڵام خۆی چوار جار زەواجی كرد.
ــ شاعیری دیاری فەلەستینی محمود دروێش لە شیعرەكانیدا توندترین ھێرشی دەكردە سەر ئیسرائیل بەڵام خۆشەویستییەكەی ئیسرائیلی بوو.
ــ مارادۆنا لەسەر كراسەكەی نووسیبووی نا بۆ مادە ھۆشبەرەكان، بەلاتینیش لە سەر كراسەكەی نووسرابوو نا بۆ گەندەڵی، بەڵام دواتر دەرکەوت مارادۆنا خۆی ئالودەی ماددە ھۆشبەرەكانە، بەلاتینیش لە گەندەڵی تێوەگلاوە.
ــ متنبی لە باسی خۆیدا دەڵێ ؛- شمشێرو پێنووس و ئاڵا باش دەمناسن كەچی ترسنۆکتر بوو لەوەی بتوانێ شمشێر ھەڵكێشی بەرانبەر بکوژەکەی.
ـ دیل كار نیجی خاوەنی كتێبی بەناوبانگی( واز لە نیگەرانی بێنە و دەست بکە بە ژیانی خۆت) لە دواساتەکانی ژیانیدا بەخۆ کوژی مرد.
بە تەماشاکردنی هەموو ئەو نموونانە دەگەینە ڕاستیەک کە مرۆڤ بە دەگمەن خاوەنی ئەو خەسڵەتە باشەیە کە کردار و گوفتاری وەک یەک بێت ، لەمەشدا ژینگەی پەروەردەی خێزانی و کاریگەری کۆمەڵگا ڕۆڵی دیار و بەرچاویان هەیە و لە کۆمەڵگایەکیش بۆ کۆمەڵگایەکی تر دەگۆڕێ و جیاوازیەکان پەیوەستن بە ئاستی گەشەی کۆمەڵگاو ڕەفتاری دەسەڵات و ژینگەی کۆمەڵایەتیەوە