یەکێتی سوار و پارتی پیادە!

رێبوار كریم وەلی

بە دیاریکراوی لە 31ی ئابی 1996ەوە کە یەکێتی تووشی هەزیمەت بوو، بە کردەوە بووە حزبی دووەم وبراگەورەیی پارتیی قەبوڵ کرد.

ئەگەرچی یەکێتی بەناو لە حوکمڕانیدا شەریک بووە، کەچی زۆرترین داواکاریی لە پارتی ئەوە بووە کەشەریکی راستەقینە بێت! لەو لاشەوە پارتی بە بەردەوام وەک ئۆپۆزیسیۆنێکی نوستوو لە بازنەیحوکمڕانیدا تەماشای یەکێتیی کردووە.

بەیانیان حکومەت و دوای نیوڕۆیان ئۆپۆزیسیۆن.”

جاران پارتی هەموو شتێکی کردار بوو، یەکێتیش پەرچەکردار. ئێستا جێگۆڕکێ رووی داوە، پارتی سیاسەتبەرهەم ناهێنێ. دانیشتووە بزانێ ئەمڕۆ بافڵ چ دەکات، چ دەڵێ و لەگەڵ کێ دانیشتووە؟ یان لە کوێگۆڵێکی لە پارتی کردووە؟ ئینجا بووقی بەرماوە، کادیرەکانی پاراستن و مەکتەبی سیاسی دەست دەکەنبە بەیاننامە دەرکردن.

ئەو پۆپۆلیزمەی کە ئێستا بافڵ تاڵەبانی سەرکردایەتیی دەکات، ئەگەر بەشێکی پەیوەست بێ بەوەییەکێتی غەدری لێکراوە، بەشە هەرە گرنگەکەی پەرچەکردارە لە بەرامبەر ئەو پۆپۆلیزمەی کە مەسروربارزانی و دارودەستەکەی بناغەداڕێژەری بوون و ئیستا رووی شمشێرەکە لە خۆیانە!

ئێستا سەرباری ئەوەی پارتی، حکومەت و جومگەکانی حوکمڕانیی بەدەستەوەیە، وەک حزبێکیئۆپۆزیسیۆن قسە دەکات و دەجولێتەوە. لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 ەوە ئیشی پارتی بووەتە هەڕەشە وگوڕەشە لە پشت دەرگای حیوارەوە و تا ئێستا یەک دانەشیانی پێ تەنفیز نەکراوە!

پوختەی کەلام، هەموو کەس دەزانێ ئەو چەقبەستووییەی ئێستا دەرئەنجامی سەرەڕۆیی و زیادەخوازییپارتیی باوک و کوڕە و، تا ئەوەش بەردەوام بێ هەڵبژاردنیش دوبارە بکرێتەوە(کە نە لە کورستان و نە لەبەغدا کۆمیسیۆن نییە)، هەمان تاس و حەمامە.