بۆچی تاران هاوپەیمانەکانی پەراوێز ناخات (شێخ ئەدهەم بارزانی و ئەحمەد شا مەسعوود) بە نموونە؛
لە کاتێکدا کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم گۆڕانکارییدایە، باس لەمانەوە و داڕمانی ئێران، شکست وسەرکەوتنی پرۆژەی ئیسرائیلی مەزن و بەردەوام بوونی جەنگ.. جیا لە هەموو ئەمانە ئێران لە کاتیپرسەی خامنەیی دا چەندین پەیامی ئاڕاستەی ناوخۆ و دەرەوە کرد."
کۆدکردنەوەی پەیامە بێدەنگەکانی تاران و پەیوەندییە درێژخایەنەکانی، بۆچی تاران هاوپەیمانە کۆنەکانیلەبیر ناکات؟ بۆچی هاوپەیمانانی دوێنێ هێشتا لە هاوکێشەکانی ئەمڕۆدان؟ ئایا وەک ئەلتەرناتیڤ یایەدەگی ستراتیژی پارێزگارییان لێدەکات؟.
پرۆتۆکۆل زمانی بێدەنگی سیاسەتە، هەنگاوەکانی پرۆتۆکۆڵ حیسابکراون!. چەندین ئەماژە و پەیامیسیاسی تێدان، مەراسیمی بەخاکسپاردنی ڕێبەری باڵا تەنها پرسەیەکی ئاسای نەبوو، بەڵکو سەکۆیەک بووبۆ ناردنی چەندین پەیامی سیاسی و ساتێک بوو بۆ پێناسەکردنەوەی شەرعیەت دان و ئاسایکردنەوەیدۆخەکە لەگەڵ ناوچەکە، هەروەها چەندین پەیامی ناوخۆ یی و جیهانی ناردران.
ـ بۆچی بێدەنگیی شێخ ئەدهەم بارزانی نیشانەی لاوازی نییە ئەی بۆچی دەستی پێنەکردووە؟
هەر خۆی ئەم بێدەنگییە ناڕوونیی ستراتیژی دروست دەکات؛ کە کەی و چۆن و چی دەکەیت. هەروەهادەکرا ئەگەر بەخێرایی دەستی پێ کردبا، بەهەمان خێراییش لەژێر فشاری پێشوەختە کاریگەری لە دەستدابا.
پاراستنی مێژوویی سیاسی، بەتایبەت کاتیک هێشتا شەرعیەتی زیاترت هەیە بۆ ئەوەی ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت، چاوەڕێی کردنی خاڵی وەرچەرخان یان دەست پێ کردن.
ـ پاراستنی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لە ناوخۆ و دەرەوە.
کاتێک حوکمڕانی ناوخۆ بایکۆتت دەکات ناچار دەبێت و دەبێت لەڕێگەی پەیوەندییە ستراتیژیەکانت چ لەناوخۆ و دەرەوە بەتایبەت لەڕێگەی دەسەڵاتێکی گەورەی ناوچەییەوە هاوسەنگی دروست بکەیت.
لە کاتێک دا کە پێکهاتەیەکی دامەزراو و باڵادەست هەیە، زوو چوونە ناو مەیدانی سیاسی، وەکئەکتەرێکی ئۆپۆزسیۆنی بێکاریگەر دەرت دەخات.
دەست پێکردن وەک حزبێکی کلاسیک، دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە ئاستی ڕکابەرییە بچووکەکان بمێنیتەوەو لەو ئاستە یاریی بکەیت.
ـ ستراتیژی دیپلۆماسی فرەلایەن و پەیامە ستراتیژییە قووڵەکان
هەندێک کەسایەتی سیاسی هەن کە ڕەنگە ئەمڕۆ دەسەڵاتی جێبەجێکردنیان نەبێت، بەڵام کاریگەریسیاسی و کۆمەڵایەتیان هەیە و دەتوانن کاریگەربن لە داهاتوودا، کەواتە تاران لەپاڵ دەسەڵاتی واقعیوڵاتەکان، تیشک دەخاتە سەر کاریگەریی مەیدانی و مێژوویی بەشێکی دیکەی وڵاتەکەش، ئەمەشدەسەڵات و حکومەتەکانی دراوسێ دەخاتە حاڵەتێکی دڵەڕاوکێی بەردەوام و ناچاریان دەکات هەمیشەچاویان لەسەر تاران بێت".
لە ڕووی دیپلۆماسی و پرۆتۆکۆڵی دەوڵەتەوە بوونی کەسێک کە بەرپرسیارێتی فەرمی نییە لە ئێستادا، بەڵام لە کاتە گرنگ و هەستیارەکان بەشێوەیەکی فەرمی پێشوازی لێ دەکریت و لە ڕیزی پێشەوەدادەنرێت بەتایبەت لە پرۆتۆکۆڵی (بیتی رهبری) و مەراسیمە گرنگەکانی تر، ئەمە لە بەشداریەکی سادەتێدەپەڕێت، بەشداری شێخ ئەدهەم بارزانی لە مەراسیمە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی بە نموونە، ئەمەش کاریگەری شێخ ئەدهەم دەردەخات".
کۆماری ئیسلامی بەپێچەوانەی زۆرێک لە وڵاتان
باوەری وایە کە ئەکتەرە فەرمیەکانی وەک (دەوڵەتان، حکومەت یان پارتەکان) بە هۆی گۆڕانکارییەسیاسییەکان یان فشارە نێودەوڵەتییەکانەوە ڕەنگە گۆڕانکاری گەورەیان بەسەر دابێت، بەڵام هەندێکپەیوەندیی قووڵ و نافەرمی هەن کە ئاسان ناگۆڕدرێن".
یەکێکی تر لە سیاسەتە قووڵەکانی ئێران ئەم تێکەڵکردنی بەرژەوەندی و وەفادارییە بەگشتی لە سیاسەتدا کاتێک سیاسەتمەدارێک حزب و دەسەڵاتی نەما، پەراوێز دەخرێت، بەڵام کۆماری ئیسلامی جیاوازترسیاسەت دەکات، سیاسەتێکی درێژخایەن و تاقەت پروکینی هەیە، ئەمەش دڵسۆزی هاوپەیمانان بۆ تارانبەهێزتر دەکات بەهۆی پاراستنی بوونی جۆرێک لە متمانەیەکی قووڵی سیاسی".
تاران زۆر شتی گۆڕیوە بۆ نموونە واتای دەسەڵات، تەنها سەرۆکی دەوڵەتێک، حکومەتیک، خزبێک یاکورسی وەزارەتێک یان فەرماندەیی هیزێکی سەربازیی نییە، هەر بۆیە ئەو ئاڵۆزییانە وایکردوە کەتێگەیشتن لە مانەوەی کۆماری ئیسلامی تووشی سەرسوڕمانمان بکات".
لە پرسەی ڕێبەری باڵا چەندین پەیامیان بۆ ناوچەکەو جیهان نارد هەم بۆ دۆستەکانیان و هەم بۆڕکابەرەکانیان بۆ نموونە پیشانیان دا کە تەنانەت دوای سەردەمی ڕێبەری باڵا و سەرکردایەتی پێشووشکۆماری ئیسلامی، هێشتا کۆنترۆڵی تەواویان بەسەر تۆڕی هاوپەیمانە کۆن و نوێیەکانیان هەیە لەگەڵیانبەردەوامن و لەبیریان نەکردوون".
هەروەها ناردنی پەیام بۆ دەسەڵاتە ناوخۆییەکانی ناوچەکە لەوانە لەپاڵ نوێنەری فەرمی حکومەتەکان بۆنموونە لەپاڵ نوێنەری فەرمی دەوڵەتی ئەفغانستان (تاڵیبان) و نەیارە سەرەکییەکەشیان (ئەحمەد شامەسعود)یش بانگهێشت کرابوو، بۆیە ناڕاستەوخۆ ئاگاداریان دەکەنەوە کە نەیارەکانتان لە نزیکەوەن، بەشێوەیەکی کاریگەر تەرکیز دەخاتەسەر کەلێنە ناوخۆییەکانیان، ئەمەش پەیامی هۆشداییە بۆ دەوڵەتیفەرمی ئەفغانستان کە ئێمە ئەگەرچی پەیوەندیی باشمان لەگەڵ ئێوە هەیە، بەڵام ئێوە تەنیا هێڵ وئەکتەری وڵاتەکە نین".
هەروەها پەیام بۆ هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە کە ئەم گروپ و کەسایەتییانە هێشتا بەشێکی گرنگیناوخۆی ئەو نەتەوانەن و کاریگەریی گەورەیان هەیە! تەنانەت دەتوانن لە داهاتوودا بگەڕێنەوە گۆرپانیسیاسی! وە پیشانی دەدات کە کوماری ئیسلامی تەنها لەگەڵ یەک ڕەوتی سیاسی ناوخۆی وڵاتەکەسەروکاری نییە! هاوشێوەی زۆرێک لە وڵاتان هەوڵدەدەن پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسایەتیانەدا بپارێزن کەئەگەری هەیە لە داهاتوودا جارێکی دیکە کاریگەری دروست بکەن".
یەکێکی تر لە لایەنەکانی تری ئەم سیاسەتە دیاری کردنی هاوپەیمانە درێژخایەنەکانە، ئەمە پەیامێکە بۆهەموو هاوپەیمانە ئەگەرییەکان لە داهاتوودا کە ئێران لە کاتە سەختەکانیش هاوپەیمانەکانی لەبیرناکات و پشتیان بەرنادات. ئەمەش وا دەکات کە هەڵسوکەوتی ئێران بەرامبەر بەم کەسایەتییانە ببێتەهۆی ئەوەی کە زیاتر سەنگی سیاسیان لە هاوکێشە نهێنییەکانی داهاتوودا لەبەرچاو بگیردریت، ئێرانئەوە دەکات تا بە تەواوی بە ناوچەکە بڵێت کە ئەم سیستەمە هێشتا بیرەوەرییەکی درێژخایەن وستراتیژیکی دوورمەودای هەیە بۆ ناوچەکە".
ئەگەرچی دونیایی واقیعی سیاسەت زۆر بێبەزەییانە کاردەکات، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێبازێکیجیاوازی هەیە بۆ سیاسەتی دەرەوە، جیا لە پەیوەندییەکانی کە لەسەر بنەمای ئامانجی کورت خایەن،درێژخایەن و بەرژەوەندییە کاتی و دوورمەوداکان بنیات نراوە، تاران هەوڵدەدات مۆدێلی پەیوەندییەکانیلەسەر بنەمای دڵسۆزی و وەفای درێژخایەن بەپارێزیت، واتە نەریتی دڵسۆزی و وەفای تێکەڵ بە لۆژیکیساردی سیاسەتی بەرژەوەندی، قازانج و زەرەر کردوە".
بەهرۆز عیزەت