ئەم خۆراکانە لەزستاندا بەرگری جەستە بەهێز دەکەن

تەندروستی

بۆکس هەواڵ ــــــ

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان ئەگەری سەرمابوون و توشبوون بە پەتا وەرزییەکان زیاتردەکات، بۆ خۆپاراستن لەمەش جەستە پێویستی بەبەهێزی سیستمی بەرگریی هەیە کە لە رێگەی چەند خۆراکێکەوە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت.

ڤیتامین سی یەکێکە لەو ماددانەی دەبێتە هۆی بەهێزبوونی سیستمی بەرگریی جەستە، ئەگەری تووشبوون بە پەتا وەرزییەکان کەمدەکاتەوە لە ئەگەری توشبوونیشدا نیشانەکان و ماوەی توشبوونەکەی کەمدەکاتەوە.

پێگەی هێلس لە راپۆرتێکدا لیستێکی لەو بەرهەمە خۆراکییانە دروستکردووە کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و سیستمی بەرگریی جەستە بەرزدەکەنەوە کە پێکهاتوون لە:

-بیبەری سووری شیرین

-کیوی

-بروکلی

-کاهوو

-شلیک

-گریب فروت

-پرتەقاڵ

-کەلەرم