میدیای یەکێتی: لەم حاڵەتانەدا دوو ئیدارەیی ڕادەگەیەنرێت

کوردستان

بۆکس میدیاـــــــ

میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە کە ئەگەر کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ یەکێتی و نەوەی نوێ پێکبهێنرێت، ئەوا دوو ئیدارەیی ڕادەگەیەنرێت.


بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لە سلێمانی کۆبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی دوای کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.


میدیای یەکێتی نزیک لە بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، لە دوای کاراکردنەوەی پەرلەمان، هەرێمى کوردستان لە بەردەم چەند سیناریۆیەکدایە کە بەم شێوەیە ڕیزی کردوون:

سیناریۆی یەکەم:

 ئەوەیە ئەم هەنگاوەى پەرلەمان تەنیا بۆ پاراستنى پەرلەمان بێت لە بڕیارى دادگاى فیدراڵى و بەمشێوەیەى ئێستا پەرلەمان و حکومەت بەردەوامبن.

سیناریۆى دووەم:

 بەردەوامبوونى پەرلەمان، بەڵام بایکۆتکردنى حکومەت لەلایەن یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و هەوڵدانى پارتى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ.

 سیناریۆى سێیەم:

 گەڕانەوەى یەکێتى بۆ کۆبوونەوەکانى پەرلەمان و ڕێککەوتنى یەکێتى و پارتى لەسەر پێکهێنانى کابینەى دەیەم.

سیناریۆى چوارەم:

 پێکهێنانى حکومەت و دەستبەکاربوونى کابینەى نوێ بەبێ بەشداریی یەکێتى و نەوەى نوێ.


میدیاکە ئەوەی خستووەتەڕوو کە "لەکاردانەوەى سیناریۆى چوارەم دێتە ئاراوە، دوو ئیدارەیی لە هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنرێت”.