ڕه‌زایی شكستی سه‌ربازی و سیاسیی تڕه‌مپ ڕاده‌گه‌یه‌نێت

جیهان

بۆکس میدیاـــــــــ

موحسین ڕه‌زایی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگه‌یاند،واشنتن له‌ كاتی ئێستادا باجی ئه‌و جه‌نگه‌ هه‌ڵه‌یه‌ ده‌دات كه‌ دۆناڵد تڕه‌مپ هه‌ڵیگیرساندوه‌، چونكه‌ لێكه‌وته‌كانی ته‌نیا له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕدا نه‌مایه‌وه‌، به‌ڵكو گه‌یشته‌ قوڵایی سیاسه‌تی ناوخۆی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ره‌نگیدایه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پیلانه‌ سه‌ربازییه‌كانی نه‌یارانیان له‌ كه‌نداو تێكشكاون و نه‌یانتوانی هاوكێشه‌كان بگۆڕن، هه‌روه‌ها دۆڕانی پارتی كۆماریه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكاش به‌ڵگه‌ی ئه‌و شكسته‌ سیاسییه‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌ ڕوبه‌ڕوی تڕه‌مپ بوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی ئێران هۆشداریدایه‌، سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا، كه‌ هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به‌شداریكردن له‌ گه‌مارۆدان یان هێرشكردن، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان وه‌ڵامده‌درێته‌وه‌ و ڕێگه‌ نادرێت ئاسایشی سنوره‌كانی تاران بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ له‌ داهاتودا به‌ته‌واوی.

موحسین ڕه‌زایی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "هه‌ر كه‌سێك و ده‌وڵه‌تێك ڕوبه‌ڕوی ئێران ببێته‌وه‌ باجه‌كه‌ی ده‌دات، باجدانه‌كه‌ش له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ده‌گاته‌ به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی خۆیان له‌ناو واشنتن و قوڵایی خاكی ئه‌واندا".

ململانێی سه‌ربازیی نێوان واشنتن و تاران له‌ مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ساڵی 2026دا گه‌یشته‌ لوتكه‌، دوای ئه‌وه‌ی دۆڕانی كۆمارییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسدا به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌، پێگه‌ی دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ته‌نگژه‌كاندا زۆر لاواز كرد.