جۆرە پلاستەرێکی نوێ بەخێرایی برینەکان ساڕێژ دەکات

تەندروستی
130 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆکسی تەندرستی - 

زانایانی زانکۆی تەکنەلۆجی ویلایەتی مایکۆپمافی داهێنانیان بۆجۆرە پلاستەرێک بەدەستهێناوە کە سەلماندوویەتی کاریگەرە لەساڕێژکردنەوەی برینەکان، کە لەسەر بنەمای پێکتین و کۆلاجین دروستکراوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی زانکۆکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم پلاستەرە تەنانەت بۆ ساڕێژکردنی برینە کۆنەکان و خێراکردنی پرۆسەکانی دووبارە دروستبوونەوە و هەروەک ڕێگریکردن لە هەوکردنی لاوەکی برینەکە بەسوودە. پلاستەکەرە لە نەخۆشخانەی ئەدیگیا بە سەرپەرشتیی پزیشکی پسپۆڕ و پزیشکی نەشتەرگەری بە سەرکەوتوویی تاقی کراوەتەوە.

لەڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی راگەیاندنی زانکۆکەدا هاتووە: "کاتێک پلاستەرەکە بە برینەکەوە دەبەسترێتەوە، بە تەواویی لە ناوەندەکە جیا دەکرێتەوە، هەروەک تایبەتمەندیی دژە بەکتریا و دژە ئۆکسێنەری پێکتین یارمەتی پاککردنەوەی برینەکە دەدات، جگە لەوەی کۆلاجین دەبێتە هۆی دروستبوونی خێرای شانەکان، ئالۆڤێرای ئازارشکێن و دژە بەکتریاش یارمەتی دووبارە دروستبوونەوەی شانەکان دەدات، لە کاتێکدا گلیسیرین پلاستیسیتی دابین دەبێتە هۆی ئەوەی لە کاتی بەکارهێناندا سەلامەتی پلاستەرەکە بپارێزێت"