تیشکی خۆر لە زستاندا باشترین چارەسەرە بۆ خەمۆکی
تەندروستی
145 جار خوێندراوهتهوه
بۆكس تەندروستی ـ
خەمۆکی کە لە وەرزی زستاندا تووشی هەندێک کەس دەبێت، بەپێی توێژینەوەکان باشترین چارەسەر تیشکی خۆرە.
بەرکەوتنی تیشکی خۆر، بەرهەمهێنانی ڤیتامین D لە جەستەدا زیاد دەکات، کە بەرپرسە لە باشترکردن و بەرزکردنەوەی باری دەروونی و زیادکردنی چالاکی و زیندوویی کەسەکە.
بەپێی بابەتێکی "لونان٢٤"، لە وەرزی زستاندا بەرکەوتنمان بۆ تیشکی خۆر کەم دەبێتەوە، هەربۆیە ئاستی ڤیتامین Dمان کەم دەبێتەوە، خەمۆکی وەرزی روودەدات، بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم حاڵەتەدا دەبێت ئاگاداری خۆت بیت رۆژانە بچیتە بەر تیشکی خۆر و تەواوکەری ڤیتامین D بخۆیت بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی لە خوێندا.
لە هەندێک حاڵەتدا رەنگە پێویستت بە دەرمانی دژە خەمۆکی بێت، چونکە ئاستی سیرۆتۆنین و دۆپامین لە مێشکدا کەم دەبێتەوە، هەروەها دەرمانەکان ئاستی ئەم هۆرمۆنانە کۆنتڕۆڵ دەکەن و بەم شێوەیە هەست بە باشتربوونی باری دەروونی دەکەیت.
خەمۆکی وەرزیی دەبێتە هۆی زیادبوونی خواردنی خۆراک لە هەندێک کەس بەتایبەتی کاربۆهیدرات یان خۆراکی ناتەندروست کە ئەمەش رێگەی جەستەتە بۆ زاڵبوون بەسەر کەمی سیرۆتۆنین لە مێشکدا، بۆیە قەرەبووی ئەمە دەکاتەوە بە خواردنی کاربۆهیدرات کە سیرۆتۆنین زیاد دەکات و باری دەروونیت باشتر دەکات دوای خواردنی لە زستاندا