بافڵ تاڵەبانی و سودانی لە بەغداد کۆبوونەوە
عێراق
بۆکس هەواڵ ـــــــ
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق لە بەغداد کۆبوونەوە.
🔹هەڵسەنگاندنی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان
لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عیراق و ناوچەکە کرا و دووپات لەهەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.
🔹تەواکردنی ڕێکارە دەستورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت
تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەبوو، کە تێیدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانیحکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار بۆ خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان کردەوە.