دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نۆی موچه‌خۆران ده‌ستیپێكرد
کوردستان
بۆکس میدیاـــــــــ
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ستیپێكرد و بڕیاره له‌ماوه‌ی چوار رۆژی موچه‌ی ته‌واوی موچه‌خۆران دابه‌شبكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یەکشەممە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممە (14ی تشرینی یەکەمی 2026) کۆتایی بەدابەشکردنی موچە دێت.
8ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق بڕی 835 ملیار و 553 ملیۆن دیناری وەک تەمویلی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول لە کۆی تەمویلی موچە بڕیوە.
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت، بڕی چوار ملیار و 961 ملیۆن دیناری لە تەمویلی موچەی مانگی ئەیلول نەناردوە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردوی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
حکومەتی عێراق ڕایگەیاندوە کە موچەی فەرمانبەرانی لە عێراق مسۆگەرە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە دابەشکردنی دەكەن لە 40 ڕۆژ جارێکدا دورن لە ڕاستییەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە کاتی خۆیدا یەکە ژمێریارییەکانی راسپاردوە بۆ دەستپێکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی موچە، بەڵام ئەم پرۆسەیە لە کاتێکدا دەبێت کە هەرێمی کوردستان بەدەست دواکەوتنی ناردنی لیستەکان و تمویلەوە دەناڵێنێت.