ئیلهام ئەحمەد: داننان بە مافی کورد دەستکەوتە

کوردستان

بۆکس میدیاـــــــــ

ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، لە یەکەم ڕۆژی دیداری مێری ٢٠٢٦ لە هەولێر، ئیلهام ئەحمەد، ئەندامی لیژنەیپەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی گەلی سووریا لە پانێڵێکی تایبەت بە داهاتووی سووریا ڕایگەیاند'' شۆڕشی سووریا تا ئێستاش بەردەوامە.''
 
ئیلهام ئەحمەد لەبارەی دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی سووریا ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆسەی تێکەڵبوونەوە تا ڕادەیەکی باش جێگەی گرتووە، سەبارەت بە پرسی کوردیش جەختی کردەوە کە داننان بە مافی کورد لە دەستووری سووریادا دەستکەوتە، بەڵام بە باشی جێبەجێ ناکرێت.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژنان لە کایەی بەڕێوەبردن و بڕیاردان و ڕەخنەی لە پەراوێزخستنیان گرت، بە جۆرێک جەختی کردەوە کە سەرەڕای تێکەڵبوونەوەکان، بەشداریی ژنان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا هێشتا جێگەی نیگەرانییە