بەغدا وەڵامی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەداتەوە
کوردستان
بۆکس میدیاــــــــــ
ململانێ سیاسی و ئەمنییەکانی نێوان دەسەڵاتدارانی بەغدا و هەولێر لەسەر ئیدارەدانی دۆسیەی شەنگال چووەتە قۆناغێکی نوێوە و بەغدا جەخت لە سەروەریی فیدراڵی لە شەنگال دەکاتەوە.
لەبارەی هەڵوێستی حکومەتەوە سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاویکردەوە '' لەسەر بنەمای فەرمانی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران، ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی دەڤەری شەنگال ڕێکاری مەیدانی و سەربازین و بە تەواوی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدان.''
وتیشی'' ڕێکخستنی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال لەناو هێزە فەرمییەکان و ڕادەستکردنی پێگەکانیان لە چیای شەنگال، ئەرکی تاقانەی حکومەتی فیدراڵی و فەرماندە ئەمنییەکانی فیدراڵە. ''
وتیشی'' ڕێکخستنی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال لەناو هێزە فەرمییەکان و ڕادەستکردنی پێگەکانیان لە چیای شەنگال، ئەرکی تاقانەی حکومەتی فیدراڵی و فەرماندە ئەمنییەکانی فیدراڵە. ''
لەلایەکی ترەوە، وتەبێژەکە ئاماژەی بە هەوڵە ئیداری و خزمەتگوزارییەکان لە قەزاکەدا کردووە. وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕوونی کردەوە کە بەغدا بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی خۆجێی کاری ئاوەدانکردنەوە و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان ئەنجام دەدات، تا دەگاتە هەڵبژاردنی حکومەتێکی خۆجێی کە نوێنەرایەتیی خەڵکی ناوچەکە بکات.