سوپای پاسداران: درۆنێکی ئەمریکمان خستەخوارەوە

جیهان

بۆکس میدیاـــــــــ

سوپای پاسدارانی ئێران خستنەخوارەوەی درۆنێکی ئەمریکی لە گەرووی هورمز راگەیاند، ئەمەش لە رێگەی بەکارهێنانی سیستەمێکی نوێی بەرگریی ئاسمانییەوە بووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٩ تشرینی یەکەم، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، سیستەمی نوێی بەرگریی ئاسمانیی هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی گەرووی هورمز درۆنێکی ئەمریکایان لە جۆری (MQ-1) پێکا و خستیانە خوارەوە.

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، درۆنەکە لە ئاسمانی بەرانبەر ناوچەی "سیریک" تێکشکێنراوە، ئەمەش ١٤هەمین درۆنی لەو جۆرەیە لە لایەن سیستەمەکانی بەرگریی ئێرانەوە دەخرێتە خوارەوە.


بەپێی ئەو ئامارەی میدیای فەرمیی سوپای پاسداران بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانیان تاوەکو ئێستا ٥٤ درۆنی پێشکەوتووی جۆری(MQ-9) و ١٤ درۆنی جۆری(MQ-1)ـی ئەمریکایان لە ناوچەکە خستووەتە خوارەوە.