چاوديری بازرگانی سلێمانی بڕیارێکی گرنگ دەردەکات
کوردستان
بۆکس هەواڵ ــــــ
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی، رایگەیاند، هەر کەسێک نرخ بەرزبکاتەوە سزادەدرێت.
بڵند ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بەشێوەیەکی بەردەوام چاودێریی بازاڕ دەکەن، تاوەکو ئێستا هیچ قۆرغکارییەک نییە.
وتیشی، هەروەها چاودێریی نرخی سەرجەم کاڵاکان دەکەین لە بازاڕ، مۆڵ، مارکێتەکان و گەنجینەکانیش بەتایبەت بۆ مانگی رەمەزان و رێگە بە بەرزبوونەوەی نرخ نادرێت هەر کەسێک ئەو کارە بکات سزادەدرێت.
لەبارەی جۆری سزاکان وتی، بەگوێرەی رێنماییەکان سزای سەرپێچیکار پێبژاردن دەبێت کە لە 50 هەزارەوە دەستپێدەکات تاوەکو ملیۆن و نیوێک، هەروەها دەسەڵاتمان هەیە لە رۆژێک تاوەکو 10 رۆژ شوێنەکەی دابخەین.