قەرەیلان: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا وەستێنراوە

چاوپێکەوتن

بۆکس میدیا ـ چاوپێکەوتن

موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندیی پاراستنی گەل سەبارەت بە جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەڵێت، "گۆشەگیری لەسەر ئۆجەلان بەردەوامە و ناکرێت سەردانی ئیمراڵی تەنیا لەسەر قسەی یەک بەرپرس بکرێت یان رابگیرێت، دەتوانین بڵێین پرۆسەکە هەڵپەسێردراوە یان وەستێنراوە".

قەرەیلان ئەمڕۆ لەچاوپێکەوتنێکدا لەبارەی چوونی شاند بۆ ئیمراڵی دەڵێت "ناکرێت ئەم کارە ببەسرێتەوەبە قسەی تاکە بەرپرسێک و ئەو بڕیاربدات کە چیتر چوونی شاند بۆ ئیمراڵی سوودی نییە، چونکەمامەڵەیەکی لەم شێوەیە متمانە بۆ کەس دروست ناکات و بە مانای ئەوە دێت کە هیچ یاسایەک نییە؛بەڵكو دەبێت رێکخراوەکان بە گوێرەی بڕیارە کارگێڕییەکانیان کار بکەن، بەڵام ئەمانە بۆ رای گشتی ئاشکراو روون نەکراوەتەوە، تەنیا کارێک کە بە فەرمی کرابێت، ئەرکی کۆمیسیۆنی پەرلەمان و راپۆرتەکەی بووە".

هەروەها دەڵێت "هەرچەندە لە 27ـی ئاداری ئەمساڵدا، شاندێکی حکومەتی تورکیا و شاندێکی دەمپارتی، لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەوە، کە چاوەڕوانییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ئەوەندەی تێی بگەین،ئەو گفتوگۆیانەی کران، ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە، بەڵام لەو کاتەوە بە دواوە، نەبوونی کۆبوونەوە ودیدار لەگەڵ ئۆجەلان، ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی پرۆسەی ئاشتی".

بە وتەی قەرەیلان، لە مانگی رابردووەوە رێگە بە هیچ دیدارێک لەگەڵ ئۆجەلان نەدراوە و دەڵێت "بەئاشکرا دەبینرێت پاش ئەم گفتوگۆیە، بە کاریگەریی رووداوە هەرێمییەکان، هەلومەرجەکان و هەندێکپرۆسەی ناوخۆیی، هێزە بڕیاربەدەستەکان بە گونجاویان زانیوە کە هەنگاوەکان بوەستێنن یان دوایبخەن. بە هەبوونی ئەو راپۆرتە فەرمییەی بەرئەنجامی کاری چەندین مانگی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان،بەرەوپێش نەچوونی پرۆسەکە، جگە لەمە هیچ لێکدانەوەیەکی تر هەڵناگرێت".