چاڤی هاتە دەنگ و ھۆكاری دۆڕانەكەی ئاشکراكرد
وەرزش

بۆكس سپۆرت ـ
لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە وڵاتی سعودیە هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا ریاڵ مەدرید یانە کەتەلۆنیەکەی 4-1تووشی شکست کردوو بۆ 13 پاڵەوانە.
چاڤی راھێنەری بەرشەلۆنە سەرەتا وتی :" پیرۆزە لە ڕیاڵ مەدرید بردنەوەیەکی شایستە بوو بۆ ئەوان دڵتەنگ و نائومێد بووین، بەڵام بارسا دەگەڕێتەوە.
چاڤی وتیشی: نائومێدی و دڵتەنگی ئێمە لە بەشی تاڵی تۆپی پێ دەژین ڕیاڵ مەدرید لەسەر هێرشە هەڵگەڕاوەکان زۆر ئازاری داین و ڕکابەریکردن بۆ ئێمە قورس بوو.
لە،کۆتایدا ئەوەشی ئاشكراكرد: دۆڕانەکە دەبێت ببێتە وانەیەک بۆ ئەوەی باشتر ڕکابەری بکەین. بۆ ئەوەی باشتر یاری بکەین. پێویستە ببێتە وانەیەک بۆ ئێمە، ئەوە ڕوونە. ڕۆژانی سەخت دەبێت، خراپترین ڕووخساری خۆمان پێشکەش کرد.
427 جار خوێندراوهتهوه