كاساس 6 یاریزانی كوردی پیشەگەر بۆ هەڵبژاردەی عێراق بانگهێشت دەكات

وەرزش

بۆکس سپۆرت - 

خیسۆس كاساس 26 ناوەكەی پێكهاتەی عێراقی بۆ جامی ئاسیا لە قەتەر ڕاگەیاند و تێیدا 6 یاریزانی كورد كە لەدەرەوەی عێراق زۆربەیان لە ئەوروپا یاری دەكەن، ناویان لە پێكهاتەی ڕاهێنەرە ئیسپانییەكە هەیە.

بەپێی پێكهاتەی كاساس كە لەم ڤیدیۆییەی خوارەوە هەیە هەریەك لە یاریزانان ڕیبین سۆلاقا لە خولی تایلەندی یاری دەكات و میرخاس دۆسكی لە سلۆڤاكۆی چیكی و ئەحمەد عەلی ڕەینی فەرەنسی و ئوسامە رەشید فیزیلای پورتوگالی كە لە خولی نایاب یاری دەكات، یوسف امین خولی ئەلمانی پلە دوو لەگەڵ براونشڤیگە لەگەڵ ئالان موحیەدین كە لە خولی سویدی لەگەڵ گایس یاری دەكات.

84 جار خوێندراوه‌ته‌وه