چارەنووسی پێدری سەبارەت بە بەشداری كردنی لە سوپەری ئیسپانیا یەكلایی كرایەوە

وەرزش
26 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆکس سپۆرت - 

بەر لە دوو هەفتە لە دەستپێكی سوپەری ئیسپانیا كە لە 10-1 ساڵی تازە لە سعوودیە بەڕێوە دەچێت، یانەی بارسێلۆنا هەواڵێكی ناخۆشی بەهاندەرانی لەسەر پیدری ڕاگەیاند.

بەگوێرەی میدیاكانی كەتەلۆنیا پزیشكانی یانەی بارسێلۆنا ڕایانگەیاندوە كە پیدری ناتوانێت بەشداری لە جامی سوپەری ئیسپانیا بكات لەبەر ئەوەی لە پێكانەكەی چاك نەبوەتەوە و پێكانەشی پێویستی بەكاتی زیاترە بۆ ئەوەی یاری بكاتەوە، بەپێی تاقمی پزیشكان پیدری ناتوانێت تا كۆتایی مانگی یەكی ساڵی 2024 یاری بكاتەوە، بەمەش یاریزانەكە لە كۆمەڵێك یاری دیكە بەهۆی ئەو پێكانە بێ بەش دەبێت و یانەكەشی گورزێكی گەورەی بەردەكەوێت.

جێی باسە لە جامی سوپەری ئیسپانی بارسا ڕووبەڕووی ئوساسۆنا دەبێتەوە و یانەی ڕیال مەدریدیش ڕووبەڕووی ئاتلەتیكۆ مەدرید دەبێتەوە و براوەی هەردوو یاری بۆ یاری كۆتایی سەردەكەون.