لە دایکبووانی ئەم بورجانە زیرەکتر و وردبینترن لەوانی تر
هەمەڕەنگ
129 جار خوێندراوهتهوه
بۆكس ھەمەڕەنگ ـ
کەسانی زیرەک و ژیر دەزانن چی دەکەن و بۆچی هەوڵ دەدەن، هەروەها چاونەترسن و دەیانەوێت زیرەکییەکەیان بەکاربهێنن بۆ سەرکێشییەکانی ژیانیان.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "بەسڵ"ـدا و بەپێی زانستی فەلەکناسی، لەدایکبووانی ئەم بورجانە زیرەکترن وەک لە بورجەکانی تر:
١. بورجی کاوڕ، لەدایکبووانیان متمانەیان بە خۆیان هەیە و کەسانی چاونەترسن، هەروەها زیرەکی خۆیان بەکاردەهێنن تاوەکو ئەوەی دەیانەوێت لە ژیاندا دەستیان بکەوێت.
٢. بورجی دووانە، هەرگیز زانیارییەکانیان بە فیڕۆ نادەن تەنانەت ئەگەر بۆ تاقیکردنەوەش بێت، واتە هەمیشە دەزانن لە کوێ و کەی زیرەکی و زانیارییەکانیان بەکاربهێنن.
٣. بورجی دووپشک، توانای خوێندنەوەی کەسانی بەرامبەریان هەیە و ئەمەش بەکاردەهێنن تاکو رۆژانە کارەکانیان لەگەڵ کەسانی بەرامبەردا ئەنجام بدەن، هەروەها دەتوانن بەرگەی فشاری زۆر بگرن و کاریان لێ نەکات.