تاران داوا لە بەغدا دەکات پەیوەندییەکانی لە سزاکانی ئەمریکا بپارێزێت
عێراق
بۆکس میدیاــــــــــ
باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە داوای لە حکومەتی عێراق کرد پەیوەندییەکانی لە سزاکانی ئەمریکا بپارێزێت، دهشڵێت، "پێشبینی دەکەین حکومەتی عێراق هەنگاوی خێرا بگرێتەبەر".
باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق له لێدوانێكدا باسی لهوهكردوه، "داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران لە کاردانەوەی سزاکانی ئەمریکا بپارێزێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێشبینی دەکەین حکومەتی عێراق هەنگاوی خێرا بگرێتەبەر بۆ پاراستنی پەیوەندییە مێژوییەکانی نێوان هەردو وڵات".
سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا دژی ئێران و پابەندبونی عێراق پێیانەوە، یەکێکە لە ئاڵۆزترین دۆسیە سیاسی و ئابورییەکانی ناوچەکە. عێراق هەمیشە لە نێوان چەکوشی سزاکانی واشنتن و هەژمونی تاراندا بوە. دواین پەرەسەندنی ڕوداوەکان لە مانگی ئەیلولی 2026، کاتێک کەرتی فڕۆکەوانی و هێڵە ئاسمانییەکانی ئێرانی گرتەوە، ئەم ململانێیەی گەیاندە لوتکە.
دوای ئەوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای توندی بەسەر کەرتی فڕۆکەوانیی ئێراندا سەپاند، چوار فڕۆکەخانەی سەرەکیی عێراق گەشتەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان (وەک ماهان ئێر) ڕاگرت، هۆکاری ئەمەش ترسی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی زەمینی و دڵنیایی فڕۆکەخانەکان بو لە سزای لاوەکی ئەمریکا، چونکە مامەڵەکانیان بە دۆلارە.
عێراق بۆ کارپێکردنی نزیکەی 40%ی وێستگەکانی کارەبای هێشتا پشت بە غازی هاوردەکراوی ئێران دەبەستێت، سزاکانی ئەمریکا لەژێر ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا، گواستنەوەی پارەی ئەم غازە بە دۆلار قەدەغە دەکەن، ئەوەش عێراقی خستوەتە قهیرانێكی گەورەی وزەوە.
لە ئەیلولی ئهمساڵدا، ئەمریکا چەندین بازرگان و لایەنی عێراقی خستە لیستی سزاکانەوە بە تۆمەتی یارمەتیدانی تاران بۆ دەورەدان و دزەکردن لە سزاکان و شاردنەوەی دارایی.
فگروپە چەکدارەکان (وەک کەتائیب حزبوڵڵا و عسائیب) هەڕەشەی ڕوخاندنی حکومەتی بەغدایان کردوە ئەگەر بەردەوام بێت لە گەمارۆدانی ئاسمانیی ئێران. ئەوان ئەم بڕیارە بە "پێشێلکردنی سەروەریی عێراق" و ڕێگری لە گەشتیارانی ئایینی (بۆ نەجەف و کەربەلا) دەزانن.