گرنگترین ئەو روداوانەی لە ساڵی 2024 رویاندا

راپۆرت

بۆکس هەواڵ - 

لە کۆتایی ساڵی 2024 نزیک دەبینەوە و لەمساڵدا کۆمەڵێک روداوی گرنگ لەسەر ئاستی جیهان رویانداو کاریگەرییان لەسەر تەواوی جیهان و ناوچەکە هەبوە.

 

گرنگترین ئەو روداوانەی لەمساڵدا رویاندا، بریتین لەمانە:

- زیادبوونی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست:

لەمساڵدا گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ نەیارەکانی پەرەی سەند و شەڕ و روبەڕوبونەوەی راستەوخۆ لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان و ئێران رویدا، لە سوریاش گۆڕانکاری ریشەیی رویدا و رژێمی ئەسەد روخێنرا.

- کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە:

هەر لە ساڵی 2024 ئیسرائیل بە بەرچاوی جیهانەوە لە غەززە کۆمەڵکوژی ئەنجامداو هەزار کەسی شەهید کرد کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون.

- هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا:

جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کشایەوە، لەلایەکی دیکەشەوە دۆناڵد ترەمپ روبەڕوی هەوڵێکی کوشتن بوەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەڵبژاردندا لە کامالا هاریسی رکابەری بردەوە و وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا هەڵبژێردرا.

- کارەساتە سروشتییەکان:

لە ساڵی 2024دا کۆمەڵێک کارەساتی سروشتی وەک بومەلەرزە و لافاو لە کۆمەڵێک لە وڵاتانی جیهان رویداوە و کاریگەریان لەسەر ملیۆنان کەس هەبوە.

- شکستی حزبە دەسەڵاتدارەکان لە چەند وڵاتێکی جیهاندا:

لەمساڵدا هەڵبژاردن لە زیاتر لە 80  وڵاتدا کراوە و نزیکەی چوار ملیار کەس لە جیهان دەنگیان داوە، هەر لەمساڵدا ژمارەیەک حزبی دەسەڵاتدار لەلایەن دەنگدەرانەوە سزادراون و دەنگیان پێنەدراوەتەوە، لەوانەش حزبەکانی دەسەڵاتدار لە وڵاتانی هیندستان، یابان و باشوری ئەفریقا.

- پێشڕەوی روسیا لە ئۆکرانیا:

سەرباری زیانە مرۆییە گەورەکەی لە ئۆکرانیا، بەڵام روسیا لە جەنگەکەیدا لەگەڵ ئەو وڵاتە لە پێشڕەویدا بوە، سەرباری هەوڵەکانیش بۆ راگرتنی شەڕ، بەڵام بەهۆی مەرجەکانی ڤلادمێر پوتن تاکو ئێستا هەردوو وڵات نەگەیشتون بە ئاگربەست.

- بەرزبونی پلەکانی گەرما:

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە تەواوی جیهان بەرزترین پلەی گەرما تۆمارکراوە.

- شەڕی ناوخۆیی سودان:

لە 2024دا شەڕی ناوخۆیی سودان بەردەوام بوو، ئەوەش بووە هۆی زیادبونی نەهامەتی و کارەساتە مرۆییەکان لە ناوخۆی وڵاتدا و هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا و خەڵکێکی زۆریش لەو وڵاتە ئاوارە بون.

- تێکچوونی دۆخی سوریا:

لە کۆتایەکانی ساڵی 2024 دۆخی سوریا تێکچوو لەگەڵ هەموو بەرەو پێشچوونەکان دەسەڵاتی نوێ نەیتوانیووە سوریایەکی سەقامگیر فەراهەم بکات بۆ خەڵکەکەی و تائێستا گرژیەکان بەردەوامن.

476 جار خوێندراوه‌ته‌وه