لەسەر روداوه‌كه‌ی بنکەی ئاسمانی فێرفۆرد، ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی بریتانیا دەکات

جیهان

بۆکس میدیاـــــــــ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران باڵیۆزی بریتانیای بانگهێشت کردوە بەهۆی "تۆمەتەکان"ی ئه‌و وڵاته‌ کە ئێران بە پیلانێکی گوماناوی لە دژی بنکەی ئاسمانی فێرفۆردی بریتانیا دەبەستێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، باڵیۆزی بریتانیای بانگهێشت کردوە بەهۆی "تۆمەتەکان" کە ئێران بە پیلانێکی گوماناوی لە دژی بنکەی ئاسمانی فێرفۆردی بریتانیا دەبەستێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بەڕێوەبەری گشتی وڵاتەکەیان بۆ ئەوروپای رۆژئاوا بە باڵیۆزەکەی راگەیاندوە، "دەبێت حکومەتی بریتانیا بە زوترینکات ئەو بەڵگەنامە بخاتەڕو کە پشتگیری لە تۆمەتەکانی دژی ئێران دەکەن سەبارەت بەو روداوە گوماناوییە، بە پێچەوانەوە کۆماری ئیسلامی ئێران بە جددی پێداچونه‌وه‌ بە پەیوەندییە دوقۆڵییەکان دەکات".

ئەو هەنگاوەی كۆماری ئیسلامی ئێران دوای ئەوەدێت کە ئاندی بێرنهام، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، "ئەگەری زۆرە" کە پیلانی گومانلێکراو کە هێزی ئاسمانی فەیرفۆردی کردوه‌تە ئامانج لەگه‌ڵ ئێران هەماهەنگ بوبێت، لە کاتێکدا تاران رەتیکردەوە هیچ تێوەگلانێکی هەبێت.

لە دوای ئەوەی لە 27ی (ئەیلول/9)ی ئه‌مساڵدا پۆلیسی بریتانیا بانگهێشتی بنکەکە کرا لە باشوری رۆژئاوای ئینگلتەرا، چەندین قسە و باس لەباره‌ی ڕوداوەکەدا كران، ئەوەش دوای ئەوەی راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە کۆمەڵێک پیاو بە ئۆتۆمبێلی ڤانی سپییەوە بەشداری چالاکیی "گوماناوی"یان كرد.

سەرەڕای لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەلایەن پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی تیرۆری بریتانیاوە، ئەو حەوت تۆمەتبارەی کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستبەسەرکرابون، لەنێویاندا هاوڵاتییەکی بریتانی- ئێرانی، بە دانانی بارمتە ئازادکران و تا ئێستا هیچ تۆمەتێکیان لەسەر تۆمار نەکراوە.